ھەینی، ٣٠ی گەلاوێژی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

هەواڵەکان

كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات

کوردستان

سزای سێدارەی ناسر بەکرزادە لەلایەن لقی ٣٩ی دیوانی باڵای وڵاتەوە ڕەت کرایەوە

٢٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٤؛ سزای لەسێدارەدانی ناسر بەکرزادە، بەندکراوی کوردی بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ لە قۆناغی کۆتایی داواکاریدا لەلایەن لقی ٣٩ی دیوانی باڵای وڵاتەوە ڕەت کرایەوە.

٢٨ی خاکەلێوەی ٢٧٢٥
کوردستان

جێبەجێکرانی سزای سێدارەی پەیمان نادری و کەریم ئیسماعیلی لە بەندیخانەی ناوەندیی بەندەرعەباس

سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، سزای سێدارەی دوو بەندکراوی کورد بە ناوەکانی "پەیمان نادری" خەڵکی کرماشان و "کەریم ئیسماعیلی" خەڵکی شاری شاباد لە بەندیخانەی ناوەندیی بەندەرعەباس جێبەجێ کرا.

٢٧ی خاکەلێوەی ٢٧٢٥
کوردستان

گوندی "کەرجۆ"ی سنە؛ ئەشکەنجەدانی ١٣ قوتابی لەلایەن مامۆستاکەیانەوە بە هۆی ونبوونی شارژرەکەی

ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، لە قوتابخانەی سەرەتایی "قەڵەم چی" لە گوندی "کەرجۆ" سەر بە شاری سنە، مامۆستایەک بە هۆی ونبوونی شارژری مۆبایلەکەی، ١٣ قوتابیی پۆلی پێنجەمی ئەشکەنجە داوە و ئازاری جەستەیی داون. ئەم مامۆستایە هەروەها هەڕەشەی…

٢٧ی خاکەلێوەی ٢٧٢٥
کوردستان

محەممەد ساڵحی بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری بانە بریندار بوو

شەوی شەممە ٢٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "محەممەد ساڵحی" خەڵكی گوندی "بێکش" سەر بە شاری بانە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری ئەم شارە بە سەختی بریندار بوو و لە بەشی چاوەدێریی تایبەتدا ڕاگیراوە.

٢٦ی خاکەلێوەی ٢٧٢٥
کوردستان

بەردەوامیی دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی عەبدوڵڵا ئەژیر

سەرەڕای تێپەڕبوونی نزیکەی یەک مانگ لە کاتی دەسبەسەرکرانی عەبدوڵڵا ئەژیر، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "سەروکانی" سەر بە شاری پیرانشار، سەبارەت بە چارەنووسی ناوبراو زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.

٢٦ی خاکەلێوەی ٢٧٢٥