کوژراوانی پێکدادانەکەی شەوی ڕابردوو لە سنە، گەیشتە ١٥ کەس
بە هۆی پێکدادان لە نێو شاری سنە، لە نێوان دوو ماشین لە جۆری بارهەڵگر و ئۆتوبووسێکی موسافیرکێشی، ژمارەیەک هاووڵاتیی خەڵکی شاری سنە لەو ڕووداوەدا بوونە قوربانی.
بە هۆی پێکدادان لە نێو شاری سنە، لە نێوان دوو ماشین لە جۆری بارهەڵگر و ئۆتوبووسێکی موسافیرکێشی، ژمارەیەک هاووڵاتیی خەڵکی شاری سنە لەو ڕووداوەدا بوونە قوربانی.
ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان لە پەیامێکدا، هاوخەمیی خۆی لەگەڵ بنەماڵەی قوربانیانی ڕووداوی پێکدادان لە شاری سنە دەربڕی.
٧ کرێکاری کوردی خەڵکی شاری کامیاران، کە لە شیرکەتی سنعەتیی کووشان ــ بەسەر خەریکی کار بوون، لە لایەن خاوەنکاری ئەو شیرکەتەوە لە سەر کارەکەیان دەرکران.
هەنگی سنووریی شاری بانە، کوژرانی یەکێک لە ئەندامانی خۆی لە شەڕ لەگەڵ هێزێکی چەکداری نەناسراو پشتڕاست کردووەتەوە.
بانگهێشتکردنی ئەدمینی کاناڵەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ژنانیشی گرتووەتەوە و لەو پەیوەندییەدا ١٠ کەس لە ژنانی ئەدمینی کاناڵە هونەرییەکان بانگهێشتی دادستانیی شاری ئیسفەهان کراون.
ناردنی چەکوچۆڵی قورس بۆ ناوچە جیاجیاکانی کوردستان لە لایەن سپای پاسدارانەوە درێژەی هەیە.
یەکێک لە کرێکارانی شیرکەتی "مووزایکسازی مورادی" لە کاتی کارکردندا، تووشی ڕووداوی کار هات و بەسەختی بریندار بوو.
کچە چالاکێکی کوردی خەڵکی شاری سەرپێڵیزەهاو و دانیشتووی شاری کەرەج، پاش هاتنەدەر لە ماڵ دەسبەسەر و هەتا ئێستە لە چارەنووسی ئەو کچە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.
چالاکێکی سیاسیی کورد و خوێندکاری دوکتورا، خەڵکی شاری نەغەدە، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە، لەو شارە دەسبەسەر کرا.
لە یەکێک لە ناوچە سنوورییەکانی پارێزگای ورمێ، هەنگی سنووریی ئەو پارێزگایە چوار هاووڵاتیی کورد، خەڵکی کوردستانی باکووریان دەسبەسەر کرد و بۆ زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ ڕاگواست.