ئێعدامی زیندانییەکی دیکەی کورد بە تۆمەتی ماددەی سڕکەر
هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری ورمێ، بە تۆمەتی کڕین و فرۆشتنی ماددەی سڕکەر لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ لە لایەن بەرپرسانی ئەو زیندانەوە ئێعدام کرا.
هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری ورمێ، بە تۆمەتی کڕین و فرۆشتنی ماددەی سڕکەر لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ لە لایەن بەرپرسانی ئەو زیندانەوە ئێعدام کرا.
کۆڵبەرێکی دیکەی کورد خەڵکی ناوچەی قوتوور بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لە سنووری شاری خۆی گیانی لە دەست دا.
بە هۆی کێشەی کۆمەڵایەتی لە نێوان دوو بنەماڵە لە شاری سەرپێڵیزەهاو سەر بە پارێزگای کرماشان، دەسبەسەرکرانی دوو هاووڵاتی لێکەوتەوە.
چالاکێکی کرێکاری خەڵکی شاری سنە بانگهێشتی دادسەرای ئەو شارە و لە دوو دۆسیەی جیاجیادا، دادگایی کرا.
لقی ١٠١ی سزای دادگای گشتیی شاری سەقز، حوکمی ٧٤ زەربە قامچی، بۆ چالاکێکی مافی مرۆڤی خەڵکی شاری سەقز و یەکێک لە هاوکارەکانی ئاژانسی هەواڵی موکریان بڕیەوە.
فەرماندیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان سەر بە "حدکا" باسی لە گیان لە دەستدانی پێشمەرگەیەکی ئەم حیزبە لە شەڕ و تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزەکانی ئیتلاعاتدا کرد.
کۆڵبەرێکی کورد، لە سنووری نێوان پارێزگای ورمێ و دەوڵەتی تورکیە دەکرێتە ئامانجی تەقەی هێزە نیزامییە حکوومەتییەکانەوە و لە ئاکامدا گیانی لە دەست دەدات.
زیاتر لە ٦٠ کرێكاری شارەدەرایی شاری سنە و هەروەها کارگەی پەنجەرەی ئاریا لە شاری سنە، لە سەر کارەکەیان دەرکراون.
مامۆستایەکی کوردی خەڵکی شاری سەردەشت، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی ڕەوانە زیندانی ناوەندیی شاری مەهاباد کرا.
دادگای ئینقلابی شاری تاران خوێندکارێکی کوردی بە ٨ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرد.