ڕۆژنامەنووسێکی کورد لە شاری مەریوان دەسبەسەر کرا
ڕۆژنامەنووسێکی خەڵکی شاری مەریوان، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شاری سنە ڕاگوێزرا.
ڕۆژنامەنووسێکی خەڵکی شاری مەریوان، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شاری سنە ڕاگوێزرا.
دوو ژنە سیاسەتمەداری بەڕەچەڵەک کورد، لە دوو وڵاتی جیاجیای ئورووپا لە هەڵبژراردندا، سەرکەوتنی گەورەیان تۆمار کرد.
زیندانییەکی سیاسی کورد پاش ٧ ساڵ زیندانی بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی لە زیندانی ورمێ بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
سپای پاسداران لە شاری بیجاڕ، دەستی کردووە بە هاندانی لاوانی خەڵکی ئەو شارە بۆ دەرهێنانی کەرەستە عەنتیکە و کۆنەکان.
بە هۆی دەمەقاڵێ یەکێک لە زیندانییانی سیاسیی کورد لەگەڵ یەکێک لە مەئموورانی زیندان، گاردی زیندان هێرشییان کردووەتە سەر زیندانییانی سیاسی و چەند زیندانیی سیاسیی کورد، لە گرتووخانەی ناوەندیی شاری ورمێ بریندار بوون.
بە هۆی گەندەڵی و بەفێڕۆدانی پارەی شارەداریی شاری سەردەشت، ئەو ناوەندە خزمەتگوزارییە حکوومەتییە، بڕی ٣٢ میلیارد تمەن قەرزدارە.
دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری مێهران، سەر بە پارێزگای ئیلام بە هۆی تەقینەوەی کەرەستە تەقەمەنییەکانی بەجێماوی شەڕی ئێران و عێراق بریندار بوون.
کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی شاری سەردەشت، کە بە تەقەی هێزە نیزامییەکان بریندار بوو، ئەگەری بڕینی دەماری لە ئارادایە.
لاوێکی کوردی خەڵکی شاری کرماشان، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە و بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە ڕاگوێزراوە.
جێگری سیاسی و ئەمنییەتیی وەزیری ئێران، کۆڵبەرانی وەکوو جێبەجێکارانی کەرەستە تەقینەوەکان پێناسە کردووە.