کەمتر لە یەک حەوتوودا ١٠ کۆڵبەری کورد کوژراو و بریندار بوونه
کەمتر لە یەک حەوتووی ڕابردوودا، ١٠ کۆڵبەری کورد، لە سنوورەکانی کوردستان بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران، تەقینەوەی مین و بەربوونەوە لە بەرزایی کوژراو و بریندار بوونه.
کەمتر لە یەک حەوتووی ڕابردوودا، ١٠ کۆڵبەری کورد، لە سنوورەکانی کوردستان بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران، تەقینەوەی مین و بەربوونەوە لە بەرزایی کوژراو و بریندار بوونه.
ژنە هاووڵاتییەکی کورد خەڵكی یەکێک لە گوندەکانی ناوچەی تەرگەوەڕی ورمێ، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بنەماڵەی هاووڵاتییەکی کورد دانیشتووی وڵاتی سوئیس لەگەڵ مەترسیی دیپۆرتکردنەوەیان بۆ ئێران بەرەوڕوون.
کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی شاری بانە، بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایییەکانی سنووری ئەو شارە بە توندی بریندار بوو و ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.
لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، ١٩٥ حاڵەتی خۆکوژیی لە شاری مەهاباد ڕووی داوە، کە زۆربەی ئەو کەسانی هەوڵی خۆکوژیان داوە، تەمەنیان لە نێوان ١٥ هەتا ٣٤ ساڵ بووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران_ژنێف، لە ١١یەمین کۆنفڕانسی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان، سەبارەت بە پرسی نەتەوەکان بەتایبەتی نەتەوە بێدەوڵەتەکان و نالەباریی بارودۆخی مافی مرۆڤ لە کوردستانی، بە بەشداربووانی ئەو کۆنفڕانسەی ڕاگەیاند.
کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی شاری بانە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران، گیانی لە دەست دا.
کۆڵبەرێکی بریندار لە لایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە، لە نەخۆشخانەی بانە، لە لایەن دوو کەس لە هێزە ئینتزامییەکانەوە لێی دراوە.
دوو نارنجەکی نەتەقێندراو، لە یەکێک لە گوندەکانی شاری سەوڵاوا دۆزرایەوە.
گوشاری ناوەندە ئیتلاعاتییەکان لە سەر چالاکانی مەدەنیی لە شاری دیواندەرە ڕووی لە زیادبوون کردووە.