کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری شاری سەردەشت بریندار بوو
کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی سەردەشت بە هۆی تەقەی نیزامییە حکوومەتییەکان لە سنووری ئەم شارەدا بریندار بوو.
کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی سەردەشت بە هۆی تەقەی نیزامییە حکوومەتییەکان لە سنووری ئەم شارەدا بریندار بوو.
چالاکێکی کرێکاریی خەڵکی شاری کامیاران، بۆ تێپەڕکردنی ماوەی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندان کراوە.
ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە سەر بڕیاری یەکلایەنەی سازمانی خەبات بۆ چوونە دەرەوە لەو ناوەندە، ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە.
کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی شاری جوانڕۆ، به هۆی سەرما و وەستانی دڵی، لە کاتێکدا کە خەریکی کاری کۆڵبەری بووە، گیانی لە دەست داوە.
هەواڵنێرانی بێسنوور لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا، توندوتیژی دژی ئازادیی ڕاگەیاندنی بڵاو کردووەتەوە و ئێرانی وەک یەکێک لە گەورەترین زیندانەکانی جیهان، بۆ ڕۆژنامەنووسان و هاووڵاتییانی هەواڵنێر ناساندووە.
وتاری هەمەچەشنی ژیانی باڵندەکانی کوردستان، لە یەک ژمارەی تەواودا، لە ڕۆژنامە تایبەتی گیانلەبەرناسی Journal of Threatened Taxa چاپ و بڵاو کرایەوە.
حوکمی ٥ ساڵ زیندانی تەعزیریی لاوێکی کورد، لە لایەن لقی یەکی دادگای پێداچوونەوەی ورمێ، بۆ شەش مانگ زیندانی تەعزیری کەم کرایەوە.
وەشانگەی "باشوور" بۆ چالاکی لە بواری فەرهەنگ و ئەدەبیاتی کوردی خوارین (کەلهوڕی، لەکی، فەیلی و...) لە ئیلام مۆڵەتی وەرگرت.
دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی هەورامان سەر بە سەوڵاوا، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
ژنێکی کوردی خەڵکی مەهاباد، بە هۆی هەژاری و کیشەی بنەماڵەیییەوە کۆتاییی بە ژیانی خۆی هێنا.