شەممە، ٣١ی گەلاوێژی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

کوردستان

کوردستان

ڕەحمان ڕەسووڵزادە، کۆڵبەری خەڵکی بانە بە تەقەی هیزە نیزامییەکانی حکوومەت کوژرا

سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی گەلاوێژی ١٤٠٤، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ڕەحمان ڕەسووڵزادە" خەڵکی بانە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە ناوچە سنوورییەکانی ئەم شارە کوژرا.

٢٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٥
کوردستان

سەیدحوسێن محەممەدی بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی بۆکان ئازاد کرا

ڕۆژی شەممە ٢٥ی گەلاوێژی ١٤٠٤، هاووڵاتییەک بە ناوی "سەیدحوسێن (زانکۆ) محەممەدی" خەڵكی گوندی "ئاڵیکەند"ی بۆکان بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ئەم شارە ئازاد کرا.

٢٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٥
کوردستان

سەقز؛ ڕەحمان ڕەحیمپوور بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام" بە بەندکران و پێبژاردنی سزای نەختی مەحکووم کرا

ڕەحمان ڕەحیمپوور، هاووڵاتیی خەڵکی سەقز، لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئەم شارەوە بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام" بە پێنج مانگ بەندکرانی هەڵپەسێردراو بۆ ماوەی دوو ساڵ و پێبژاردنی ١٠ میلیۆن تمەن سزای نەختی سزا درا.

٢٧ی گەلاوێژی ٢٧٢٥ سەقز
کوردستان

بەردەوامیی دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە و ناڕوونیی چارەنووسی محەممەدوڵڵا ڕەزایی

سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە یەک مانگ لە کاتی دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەک بە ناوی محەممەدوڵڵا ڕەزایی، خەڵکی سنە و دانیشتووی دێولان، سەبارەت بە دۆخ و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

٢٧ی گەلاوێژی ٢٧٢٥
کوردستان

کامێران؛ ڕامین گورگانی، بەندکراوی سیاسیی پێشوو لەلایەن ‌هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی گەلاوێژی ١٤٠٤، ڕامین گورگانی، بەندکراوی سیاسیی پێشووی خەڵکی کامێران لەلایەن ‌هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ گرتنگەی ئیتلاعاتی سنە ڕاگوێزرا.

٢٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٥ کامێران
کوردستان

ڕاگواستنی ئەمین کەریمی، هونەرمەند و ئەکتەری تێئاتر بۆ بەندیخانەی ورمێ

ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی گەلاوێژی ١٤٠٤، ئەمین کەریمی ناسراو بە "ئەمینۆ"، هونەرمەند و ئەکتەری تێئاتری خەڵکی ورمێ پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوەکەی لە گرتنگەی ئیتلاعاتەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ ڕاگوێزرا.

٢٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٥
کوردستان

بانە؛ سامان کەریمی، بەندکراوی سیاسیی پێشووی مەحکووم بە سێدارە بە دانانی بارمتەی پێنج میلیارد تمەنی و بۆ شێوەی کاتی ئازاد کرا

ڕۆژی شەممە ١٨ی گەلاوێژی ١٤٠٤، سامان کەریمی، بەندکراوی سیاسیی پێشووی مەحکووم بە سێدارە بە دانانی بارمتەی پێنج میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی بانە ئازاد کرا.

٢٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٥ بانە