ڕاودوونانی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت، کاسبکارێکی کوردی کردە قوربانی
ماشینی کاسبکارێکی کوردی خەڵکی شاری سەقز، لە ئەنجامی ڕاودوونانی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت، تووشی ڕووداو بوو و ئەو کاسبکارەش گیانی لەدەست دا.
ماشینی کاسبکارێکی کوردی خەڵکی شاری سەقز، لە ئەنجامی ڕاودوونانی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت، تووشی ڕووداو بوو و ئەو کاسبکارەش گیانی لەدەست دا.
هێزەکانی سپای پاسداران لە سنووری "نەوسوود"ی سەر بە شارستانی پاوەدا، ئاگر بەر دەداتە دارستانەکان و دەیانسووتێنێت.
نیزامییانی حکوومەت لە پیرانشاردا، دەستیان بەسەر ١٥ ماشینی کاسبکارانی خەڵکی مەهاباددا گرت.
ژنێکی کوردی خەڵکی کرماشان بە خواردنی حەب، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
ژنانی کوردی ڕۆژهەڵات، کە لە دەرەوەی وڵاتدان، بۆ مەحکوومکردنی دیاردەی کوشتنی ژنان و هەروەها خۆکوژیی ژنان، بەیاننامەیەکیان بڵاو کردەوە.
هەیئەتی شاخەوانیی مەهاباد لە ڕاگەیەندراوێکدا، خەڵک و شاخەوانانیان لە مەترسیی مین لە بەرزاییەکانی مەهاباددا، ئاگادار کردەوە.
فەرهەنگییانی کوردستان و ئێران لە نامەیەکی سەرئاوەڵادا، بۆ پارێزگاری ورمێ، خوازیاری ئازادیی دەسبەجێی "یاسر ئەمینیئازەر" بوون.
بە هۆی خواردنەوەی مەشرووبی ژەهراوی، هاووڵاتییەک لە شاری ئیلام گیانی لەدەست دا و ٦ کەسی دیکە ژەهراوی بوون.
کارگەی نۆردی شاری ئەیوان لە پارێزگای ئیلامدا، ماوەی دوو مانگ بە هۆی کێشەی پشکدارەکانیەوە داخراوە و ٥٠ کرێکاریش لەو کارگەیەدا بێکار بوون.
چالاکێکی سێنفیی مامۆستایانی کرماشان بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لەگەڵ کرا.