بەندیخانەی تەورێز؛ پێنج بەندکراوی خەڵكی ورمێ و سەڵماس بە شێوی نهێنی و گرووپی لە سێدارە دران
پێنج بەندکراوی خەڵکی ورمێ و سەڵماس لە سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی خەرمانانی ١٤٠٤دا، بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشووی بنەماڵەکانیان و پارێزەر و بێبەریکران لە ئاخرین چاوپێکەوتن لەگەڵ ئازیزانیان، بە شێوەی نهێنی لە بەندیخانەی ناوەندیی تەورێز لە…









