یەکەمین فێستیڤاڵی "هەنگوین" لە شاری پیرانشار بەڕێوەچوو
یەکەمین فێستیڤاڵی "هەنگوین" لە هۆڵی پیرانشار بە بەشداریی ژمارەیەک لە مێشدارانی شارەکانی پیرانشار، مەریوان و شنۆ کە بەرهەمەکانی خۆیان پێشان دا، بەڕێوەچوو.
یەکەمین فێستیڤاڵی "هەنگوین" لە هۆڵی پیرانشار بە بەشداریی ژمارەیەک لە مێشدارانی شارەکانی پیرانشار، مەریوان و شنۆ کە بەرهەمەکانی خۆیان پێشان دا، بەڕێوەچوو.
چالاکێکی کرێکاری پاش گۆڕینی بڕیاری دەستبەسەرکرانی بە دانانی بارمتە، هەتا کاتی دابینکردنی بارمتە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە، بۆ زیندانی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگوێزرا.
کۆڵبەرێكی کوردی خەڵکی شاری سەڵماس، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران بریندار کرا.
هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری سەقز، هاووڵاتییەکی کوردیان بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کرد و لێیان داوە.
مێعمارێکی کوردی خەڵکی شاری سنە، بۆ براوەی گەورەتری خەڵاتی مێعماریی نێوان قاڕەیی دیاری کرا.
پڕۆفیسۆر عێزەدین مستەفا ڕەسووڵ،بە هۆی نەخۆشییەوە، لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.
کاسبکارێکی کوردی خەڵکی شاری سەردەشت، بە تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران، بەسەختی بریندار بوو.
سەرهەنگێکی کەمئەندامی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران، لە "پێنجوێن"، لە خاکی هەرێمی کوردستاندا، بە تەقینەوەی مین کوژرا.
کرێکارانی شیرکەتی خاوەنکاری ئوتووبانی سەقز- بۆکان، ماوەی ٦ مانگە پارەیان وەرنەگرتووە.
کۆنگرەی نێونەتەوەیی PEN International کە لە شاری "مانیلا"ی وڵاتی فیلیپیندا بەڕێوەچوو، لە ڕاگەیەندراوێکدا، داوای ئازادیی "زارا محەممەدی"، مامۆستای دەسبەسەرکراوی زمانی کوردیی کرد.