سنە؛ گالێریی زێڕی "کوردۆ" بە بیانووی بێ حیجابی لەلایەن ئەماکنەوە پلۆمپ کرا
ڕۆژی شەممە ٢٩ی خەرمانانی ١٤٠٤، گالێریی زیڕی "کوردۆ" هەڵکەوتوو لە شەقامی "ئەدەب"ی سنە، بە بیانووی بێ حیجابی لەلایەن ئەماکنەوە پلۆمپ کرا.
ڕۆژی شەممە ٢٩ی خەرمانانی ١٤٠٤، گالێریی زیڕی "کوردۆ" هەڵکەوتوو لە شەقامی "ئەدەب"ی سنە، بە بیانووی بێ حیجابی لەلایەن ئەماکنەوە پلۆمپ کرا.
ڕۆژی شەممە ٢٩ی خەرمانانی ١٤٠٤، کاسبکارێکی کوردی خەڵکی پیرانشار بە ناوی "چیا (خدر) ئەحمەدنژاد" تەمەن ٤٢ ساڵ، لەلایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتەوە بە تەقەی ڕاستەوخۆ و بە سێ فیشەک لە مەودای نزیکەوە کوژرا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ی خەرمانانی ١٤٠٤، مێرمنداڵیکی تەمەن ١٧ ساڵ بە ناوی "زانیار شادیخا" کوڕی حامید و "موحسن دەهار" تەمەن ٢٤ و کوڕی سلێمان، خەڵکی گوندی "سینگان" سەر بە شاری شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کران و بۆ…
لە درێژەی شەپۆلی دەسبەسەرکرانە سەرەڕۆیانەکان لە کامێران، دوو مێرمنداڵی تەمەن ١٧ ساڵ بە ناوەکانی "پەیام حوسێنی" و "سۆران موزەفەری" لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران. بە هەژمارکردنی ئەم دوو حاڵەتە،…
ئێمەی واژۆکارانی ئەم نامەیە، وەکوو چالاکوانان، بەرگریکارانی مافەکانی مرۆڤ، زیندانیانی سیاسیی پێشوو و دامەزراوەکانی مافی مرۆڤ، نیگەرانیی قووڵی خۆمان ڕادەگەیەنین لە مەترسییەکانی سەر ژیان و تەندروستیی چالاکوانی مافەکانی ژنان و زیندانیی سیاسیی…
۲۲ی خەرمانانی ۱۴۰۴؛ لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، چوار هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان بە ناوەکانی "ڕەشید نەسروڵڵاهی"، "عەلی ڕەشیدی" و "ئەبوبەکر ڕەشیدی" و "ئیبراهیم خودکامە" لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران. عەلی و ئەبووبەکر ڕەشیدی…
ڕۆژی شەممە ٢٢ی خەرمانانی ١٤٠٤، "حەسەن مەردانی" تەمەن ٦٧ ساڵ و "لوقمان پیشیار" تەمەن ٦٠ ساڵ، دوو بەندکراوی سیاسیی خەڵکی بۆکان، لەگەڵ تەواوبوونی ماوەی سزاکەیان لە بەندیخانەی ناوەندیی بۆکان ئازاد کران. ئەم دوو کەسە پێشتر هەر کام بە تۆمەتی…
٢٢ی خەرمانانی ١٤٠٤؛ لە درێژەی شەپۆلی دەسبەسەرکرانە سەرەڕۆیانەکان لە کامێران، سێ هاووڵاتیی کوردی دیکە لەوانە دوو مێرمنداڵی تەمەن ١٧ ساڵ بە ناوەکانی کاوان سەبووری، ئێحسان سەبووری و حیسام سەبوری، بەشێوەی سەرەڕۆیانە لەلایەن هێزە…
شاهین وەساف، هاووڵاتیی خەڵكی سەڵماس و دانیشتووی ورمێ پاش هەڵوەشانەوەی سزای لەسێدارەدانەکەی لەلایەن دیوانی باڵای وڵاتەوە و ڕادەستکردنی دۆسییەکەی بۆ لقی هاوتەریب بە تۆمەتی "سیخوڕی بۆ ئیسرائیل" بە ١٠ ساڵ بەندکرانی داسەپاو سزا درا.
ناسر بەکرزادە، بەندکراوی کوردی بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ بە تۆمەتی "سیخوڕی بۆ ئیسرائیل" لەلایەن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ورمێوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر "شاهینی" بۆ جاری دووهەم، سزای سێدارەی بەسەردا سەپا.