چارەنووسی "ڕەشید ناسرزادە" ناڕوونە
چالاکێکی ژینگەپارێزیی خەڵکی شنۆ، پاش دەسبەسەرکرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگوێزراوە و لە چارەنووسی ئەو چالاکە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
چالاکێکی ژینگەپارێزیی خەڵکی شنۆ، پاش دەسبەسەرکرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگوێزراوە و لە چارەنووسی ئەو چالاکە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
دادگای ئینقلابی شاری نەوشەهر نووسەرێکی کوردی بە ٦٩ مانگ زیندان مەحکووم کرد.
حوکمی هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شنۆ، لە دادگای پێداچوونەوەی ورمێدا کەم کرایەوە.
چوارەمین کۆنگرەی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان، لە هۆڵی پیشانگەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەستی پێ کرد.
ڕاودوونانی کۆڵبەرێکی کورد لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە، بوو بەهۆی برینداربوونی ئەو کۆڵبەرە کوردەوە.
هەزاران هاووڵاتیی مەریوانی لە ڕێوڕسمی بەخاکسپاردنی "فەرهاد خوسرەوی"، کۆڵبەری تەمەن ١٤ ساڵ کە لە ملەی "تەتە"ی هەورامان، بەهۆی سەرمابردووییەوە گیانی لەدەست دابوو، بەشدارییان کرد.
بەهۆی ڕووخانی خانوویەک لە یەکێک لە گوندەکانی مەهاباد، دوو کرێکار گیانیان لەدەست دا و سێ هاووڵاتیی دیکەش بریندار بوون.
هاووڵاتییەکی ناڕازیی دەسبەسەرکراو لە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی مانگی خەزڵوەر لە شاری قوروە، بە ساڵێک زیندان مەحکووم کرا.
بەرپرسانی زیندانی ناوەندیی سەقز، ڕێگە لە ڕەوانەکردنی زیندانییەک بۆ نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان دەگرن کە تووشی جەڵتە بووە.