زیندانییەک لە زیندانی ورمێ لە پەتی سێدارە ڕزگاری بوو
زیندانییەکی تاوانبار بە کوشتنی بەئەنقەست بە ناوی "ئەسغەر دەروێش زادە" کوڕی "محەممەد سەلیم"، خەڵکی گوندی "دلەدەر" سەر بە بەخشی ئەنزەل، بە لێخۆشبوونی بنەماڵەی کوژراوەکە، لە سێدارە ڕزگاری بوو.
زیندانییەکی تاوانبار بە کوشتنی بەئەنقەست بە ناوی "ئەسغەر دەروێش زادە" کوڕی "محەممەد سەلیم"، خەڵکی گوندی "دلەدەر" سەر بە بەخشی ئەنزەل، بە لێخۆشبوونی بنەماڵەی کوژراوەکە، لە سێدارە ڕزگاری بوو.
"نەهرۆ مینوویی"، کاریکاتۆریستی خەڵکی مەریوان، بەهۆی گوشاری ناوەندە ئیتلاعاتییەکانەوە زێدی خۆی بەجێ هێشت.
ئێوارەی چوارشەممە، ٢ی ڕێبەندان، چالاکێکی مەدەنیی کورد بە ناوی "فەردین مورادی"، خەڵکی سنە، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
کرێکارێکی کوردی خەڵکی پیرانشار بەهۆی بەربوونەوە لە بینایەکی نیوەکارە لە هەولێر، هەردوو کڵۆکی (لگن) شکاوە و هەنووکە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی هەولێردایە.
"ئەفشین حوسێن پەناهی"، چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی بەندکراو لە زیندانی ناوەندیی سنە، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی هاتبووە مورەخەسییەوە و پاش ٥ ڕۆژ گەڕێندرایەوە زیندان.
کرێکارانی شارەداریی سەقز ماوەی ٨ مانگە پارەیان پێ نەدراوە و تەنیا بڕی ٢ ملیۆن تەمەن پارەیان پێ دراوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢ی ڕێبەندان، لاوێکی کورد بە ناوی "بڕیار کاوە" کوڕی "ئەمین"، تەمەن ٢٦ ساڵ و خەڵکی گوندی "نێـ"ـی مەریوان، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییەکەی، ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە کرا.
ڕۆژی دووشەممە، ٣٠ی بەفرانبار، هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران لە نزیک قەسری شیرین سەر بە پارێزگای کرماشان، تەقەیان لە ماشینی هاووڵاتییەک کرد و برینداریان کرد.
"بەسیجی خوێندکاریی" زانکۆی ئیلام، پێشیان لە بڵاوکردنەوەی گۆڤارێکی فەرهەنگیی کورد کرد.
لقی ٢ی دادگای کەیفەریی شاری شنۆ، هاووڵاتییەکی بە ساڵێک زیندانی تەعزیری مەحکووم کرد.