چوارشەممە، ٦ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

کوردستان

کوردستان

دوو لاوی مەریوانی بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە گرتنگە ئازاد کران

ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی ڕەشەمە، دوو لاوی کورد بە ناوەکانی "حەمید ئەژدەری" کوڕی "مەحموود" و "ئوسامە بامداد" کوڕی "ئارام"، خەڵکی گوندی "نێـ"ـی مەریوان، هەر کام بە دانانی بارمەتەی ١٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە گرتنگە ئازاد کران.

١٦ی ڕەشەمەی ٢٧١٩
کوردستان

گواستنەوەی زیندانییەکی تووشبووی دیکە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە زیندانی دێزڵاوای کرماشان بۆ نەخۆشخانە

ڕۆژی سیشەممە ١٣ی ڕەشەمە، زیندانییەکی تووشبوو بە فایرۆسی کۆرۆنا بە ناوی "ئەحمەد قەیتاسی" لە بەندی گشتیی زیندانی دێزڵاوای کرماشان بۆ نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان گوازرایەوە.

١٥ی ڕەشەمەی ٢٧١٩
کوردستان

هاووڵاتییانی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سنە ١٨٠ کەسن و ئەنجامی تاقیکاریی ١٠ کەسیش ئەرێنی ڕاگەیەندراوە

بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران و کوردستان، بووە بەهۆی ئەوەیکە ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییان تووشی ئەو نەخۆشییە بن و حکوومەتی ئێران لە بڵاوکردنەوەی ئاماری ڕێژەی تووشبووان بەم ڤایرۆسە خۆی دەبوێرێت.

١٤ی ڕەشەمەی ٢٧١٩
کوردستان

ڕاگەیاندنی دۆخی نائاسایی لە زیندانی ورمێ

پاش بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و گواستنەوەی چەند زیندانیی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ نەخۆشخانە، بەرپرسانی زیندانی ناوەندیی ورمێ دۆزی نائاساییان لەو زیندانەدا ڕاگەیاند.

١٤ی ڕەشەمەی ٢٧١٩
کوردستان

گواستنەوەی زیندانییەک لە زیندانی ورمێ بۆ نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان بە گومانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا

ئەمڕۆ سێشەممە، ١٣ی ڕەشەمە، زیندانییەک بە ناوی "سەلمان سلێمان نژاد"، بە گومانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەندی ٣ و ٤ی زیندانی ناوەندیی ورمێ بۆ نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان گوازرایەوە.

١٣ی ڕەشەمەی ٢٧١٩
کوردستان

چالاکێکی ژینگەپاریزی لە سنە دەسبەسەر کرا

ڕۆژی یەکشەممە، ١١ی ڕەشەمە، چالاکێکی ژینگەپارێزیی کورد بە ناوی "دلێر خوسرەوی" خەڵکی گوندی "زەنان" سەر بە شاری سنە، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

١٣ی ڕەشەمەی ٢٧١٩