دووشەممە، ١٦ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

کوردستان

کوردستان

هاووڵاتییەکی کورد لە بانە دەسبەسەر کرا

ڕۆژی شەممە، ٦ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئەسکەندەر چراغی" کوڕی "قادر"، خەڵکی بانە و ئەندامی ئەنجومەنی پاژین، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

١٤ی ڕێبەندانی ٢٧١٩
کوردستان

کۆڵبەرێکی تەمەن ٥٥ ساڵ بەهۆی سەرمابردووییەوە گیانی لەدەست دا

ڕۆژی شەممە، ١٢ی ڕێبەندان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "عوسمان فتووحی" ناسراو بە "عوسمان عەلی مینا"، تەمەن ٥٥ ساڵ و خەڵکی گوندی "مێشاو" و دانیشتووی گەڕەکی تازاوای سەقز، بەهۆی سەرمابردووییەوە گیانی لەدەست دا.

١٣ی ڕێبەندانی ٢٧١٩
کوردستان

هاووڵاتییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا

ئەمڕۆ شەممە، ١٢ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "شارام کازمیان" کوڕی "فارس"، تەمەن ٤٢ ساڵ، پاش یەک مانگ لێپرسینەوە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ، بۆ زیندانی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگوێزرا.

١٢ی ڕێبەندانی ٢٧١٩
کوردستان

هاووڵاتییەکی پیرانشاری بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا

ڕۆژی پێنجشەممە، ١٠ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "حوسێن ئازەریون" کوڕی "عەبدوڵڵا"، تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی پیرانشار، پاش تەواوبوونی لێپرسینەوەکەی لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە ورمێ، بۆ بەندی ١٢ی زیندانی ناوەندیی ئەو شارە…

١١ی ڕێبەندانی ٢٧١٩