پێداگریی مامۆستایانی قوتابخانەی کوردستان ـ مەریوان بۆ ئازادیی زیندانیانی سیاسی وعەقیدەتی
ئەنجومەنی مامۆستایانی کوردستان_مەریوان بە بڵاوکردنەوەی بەیناننامەیەک پێداگری لە سەر ئازادکردنی زیندانییانی سیاسی و عەقیدەتی بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا کرد
ئەنجومەنی مامۆستایانی کوردستان_مەریوان بە بڵاوکردنەوەی بەیناننامەیەک پێداگری لە سەر ئازادکردنی زیندانییانی سیاسی و عەقیدەتی بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا کرد
ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران، بە بۆنەی هاتنی نەورۆز و ساڵی نوێی کوردی، پەیامێکیان بڵاو کردەوە.
ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی ڕەشەمە، کرێکارێکی کورد بە ناوی "عەبدوڵڵا سۆفی" کوڕی "موزەفەر" خەڵکی گوندی "گوگرد" سەر بە ناوچەی کۆتوڵی خۆی، بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی لە کاتی کارکردن گیانی لەدەست دا.
سەرەڕای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کوردستان و گیان لەدەستدانی ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییانی کوردستان، ڕێوڕەسمی چوارشەممەسووری لە سێ پارێزگای کوردستان بەڕێوەچوو و ژمارەیەک لە هاووڵاتییان لەو ڕێوڕەسمەدا بریندار بوون.
ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی ڕەشەمە، لە کاتی بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی چوارشەممەسووری لە گوندی "حەسەن نووران"ی شاری شنۆ، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران، هێرشیان کردە سەر ئەو گوندە و پێشیان لە بەڕێوەبردنی ئەو ڕێوڕەسمە، گرت.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٧ی ڕەشەمە، "عارف محەممەدی"، زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی گوندی "باوان" سەر بە ناوچەی مەرگەوەڕ، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ، بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ ملیۆن تەمەنی ئیزنی مورەخەسیی پێ درا.
کرێکارانی فەزای سەوز و خاوێنکەرەوەکانی شارەداریی مەریوان کە زیاتر لە ١٠٠ کرێکار دەبن، ماوەی ٥ مانگە پارەیان وەرنەگرتووە.
چوار کەس لە پێرسۆنێلی نەخۆشخانەی سینای کامیاران تووشی کۆرۆنا بوونە و لەوێ لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدان.
ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی ڕەشەمە، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "سەیوان شەریفی" کوڕی "خالید"، خەڵکی بانە، لە سنووری "هەنگەژاڵـ"ـی ئەو شارە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت گیانی لەدەست دا.
"سارا شێربەیگی"، کچە وەرزشوانی کرماشانی و خانمی گوڵی ئاسیا، لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی ئیسنا، گلەیی لە بەرپرسانی وەرزشی و حکوومەتی لەو شارە کردووە کە تەنانەت ئامادە نەبوون پیرۆزبایی سەرکەوتنی پێ بڵێن.