سێشەممە، ٥ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

کوردستان

کوردستان

زیندانییەکی سیاسیی کورد لە زیندانی دێزڵئاوای کرماشان مانی لە خواردن گرت

لە ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی خاکەلێوە، زیندانییەکی سیاسیی کورد بە ناوی "ئیسماعیل موریدی" خەڵکی گوندی "قوڵقوڵە"ی شاری سەلاسی‌باوەجانی، بەنیسبەت پێنەدانی مەرەخەسیی بێمەرج لەلایەن بەرپرسانی زیندانی دێزڵئاوای کرماشانەوە، مانی لە خواردن گرتووە.

٣٠ی خاکەلێوەی ٢٧٢٠
کوردستان

هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە دەسبەسەر کرا

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "فەردین مەولوودی" خەڵکی شاری سنە، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٣٠ی خاکەلێوەی ٢٧٢٠
کوردستان

زیندانییەکی سیاسیی کورد لە زیندانی کرماشان ئازاد کرا

زیندانییەکی سیاسیی کورد بە ناوی "کاوە مورادی" دوای ڕاگەیاندنی لێبووردنی نوێی دەزگای دادوەری و تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، پاش دوو ساڵ و شەش مانگ زیندانی لە زیندانی کرماشان، ئازاد کرا.

٢٨ی خاکەلێوەی ٢٧٢٠
کوردستان

هاووڵاتییەکی کورد بە دانانی بارمتەی قورس بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا

هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "هیوا قوربانی‌ئەقدەم" کوڕی ڕەحیم خەڵکی گوندی "قەرەگۆل" بە دانانی بارمتەی قورس هەتا کاتی تەواوبوونی قۆناغی دادگاییەکەی بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا.

٢٧ی خاکەلێوەی ٢٧٢٠