پێکناکۆکیی میدیاکانی حکوومەتی لە هەواڵی کوژرانی سەربازێک لە ورمێ
ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی بانەمەڕ، میدیاکانی حکوومەتی باسیان لە کوژرانی سەربازیک بە ناوی "ئەمیر سلێمانی" کوڕی ئەحمەد خەڵکی گوندی "عەلیار"ی شاری ماکۆ، لە ورمێ کرد.
ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی بانەمەڕ، میدیاکانی حکوومەتی باسیان لە کوژرانی سەربازیک بە ناوی "ئەمیر سلێمانی" کوڕی ئەحمەد خەڵکی گوندی "عەلیار"ی شاری ماکۆ، لە ورمێ کرد.
ڕۆژی چوارشەممە ٣ی بانەمەڕ، زیندانییەک بە ناوی "تورج موراد حاسڵی" کوڕی "عەلیجان"، تەمەن ٣٤ ساڵ و خەڵکی گوندی "قەڵای شیان" سەر شاری شاباد، بە تاوانی "کوشتنی بەئەنقەست" لە زیندانی دێزڵاوای کرماشان لەسێدارە درا.
ئیدارەی پەروەردە و بارهێنان لە بەرەبەری ڕۆژی مامۆستایاندا، حوکمی کڕینەوە و دەرکرانی "محەممەد حەبیبی"، پاش ١٨ ساڵ ئەزموونی مامۆستایەتی و دوو ساڵ زیندان، بەبێ ڕۆژێک مورەخەسی، دەر کرد.
ڕۆژی دووشەممە ١ی بانەمەڕ، هێزەکانی سپای پاسداران دەستیان بەسەر ٥٠٠ مەڕوماڵاتی دوو هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی "بایەزید نەبی و ئەحمەد عەبدیـ"ـدا گرت.
"عەدنان میرەکی"، زیندانیی مەحکووم بە قیساس، بە لێخۆشبوونی بنەماڵەی کوژراوەکە لە پەتی سێدارە ڕزگاری بوو.
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٤ی بانەمەڕ، زیندانییەک بە ناوی "سینا محەممەدی" خەڵکی گوندی "سرنجیانە"ی شاری دێولان کە بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" لە زیندان بوو، سەرەڕای هەوڵی چالاکانی مەدەنی بۆ لێخۆشبوونی بنەماڵەی کوژراوەکە لە ئێعدامکردنی ئەو…
ڕۆژی سێشەممە ٢ی بانەمەڕ، مەئموورانی هێزە ئینتزامییەکان لەسەر بڕیاری دادستێنی (دادستان) شاری دەڕەشار سەر بە پارێزگای ئیلام، دووکانی "کابینتسازیـ"ـی هاووڵاتییەکیان ڕووخاند.
لە کارەساتێکی نوێدا لە ''سەرپێڵ زەهاو'' مێرمنداڵێک بەهۆی کارەباگرتووییەوە گیانی لەدەست دا.
دوو زیندانیی کورد بە ناوەکانی "جەماڵ یووسفی" خەڵکی گوندی "موشیرئاوا" و "حوسێن ئیبراهیم حەمزە" کوڕی "عەبدوڵڵا" و خەڵکی گوندی "قەرەگۆل" سەر بە شاری بۆکان، ماوەی چوار ساڵە چارەنووسیان ناڕوونە.
زیندانییەکی کورد بە ناوی "حوسێن حەیدەری" بە هەوڵی چالاکانی مەدەنی و هاووڵاتییان لە پەتی سێدارە ڕزگاری بوو.