چارەنووسی هاووڵاتییەکی کورد لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران ناڕوونە
هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "محەممەد ئیبراهیم زادە" خەڵکی گوندی "خورینجـ"ـی شاری پیرانشار، ماوەی دوو مانگە لە گرتنگەکانی سپای پاسداران لە شارەکانی نەغەدە و ورمێ چارەنووسی ناڕوونە.
هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "محەممەد ئیبراهیم زادە" خەڵکی گوندی "خورینجـ"ـی شاری پیرانشار، ماوەی دوو مانگە لە گرتنگەکانی سپای پاسداران لە شارەکانی نەغەدە و ورمێ چارەنووسی ناڕوونە.
ڕۆژی سێشەممە ٩ی بانەمەڕ، فڕۆکە شەڕکەرەکانی دەوڵەتی تورکیە بەرزاییەکانی "خواکورک"، لە سنووری هەرێمی کوردستانیان بۆردومان کرد و دوو هاووڵاتیی شنۆیی بە ناوەکانی "فاخر تازە وارد" تەمەن ٣٥ ساڵ و "ڕەشید پیرۆتی" تەمەن ٣٦ ساڵ، لەو بۆردومانەدا…
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری کوردپا، لە ڕێکەوتی ٢ی بانەمەڕ هەتا ٩ی بانەمەڕ، ١٠ زیندانی بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" لە زیندانەکانی سەقز، سنە، کرماشان و ورمێ لەسێدارە دراون.
سەر لەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٩ی بانەمەڕ، زیندانییەک بە تاوانی "کوشتنی بە ئەنقەست" بە ناوی "فایەق شەریفی" خەڵکی شاری دیواندەرە لە زیندانی ناوەندی شاری سنە، لە سێدارە درا.
سێ کەس لە دەستوپێوەندییەکانی حکوومەتی لە گوندی "سەرچنار"ی ناوچەی چۆمی مەجیدخانی شاری بۆکان کە ماوهیهكی زۆر خهریكی تاڵانكردنی ماڵ و سامانی خهڵكی ناوچهكه بوونه دوای ئهو ماوه زۆره، به ئهگهری كێشه له دابهشكردنی بهشهكان لهگهڵ…
سەر لەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٩ی بانەمەڕ، زیندانییەک بە ناوی "زورار پەیغامی" خەڵکی شاری شنۆ، بە تاوانی "کوشتنی بە ئەنقەست" لە زیندانی ورمێ لە سێدارە درا.
هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شنۆ بە ناوی "زورار پەیغامی"، بەهۆی کوشتنی هاووڵاتییەکی دیکە، ئەگەری لەسێدارەدانی لە زیندانی ورمێ لەسەرە.
ڕۆژی شەممە ٦ی بانەمەڕ، هاووڵاتییەک بە ناوی "جەمیل خادم" تەمەن ٤٢ ساڵ، لە سێڕێیانی "سێروو"ی ورمێ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە ٨ی بانەمەڕ، زیندانییەک بە ناوی "کەیوان ئەڵڵامورادی" خەڵکی گوندی "بڵواناوا"ی شاری دێولان، بە تاوانی "کوشتنی بەئەنقەست" لە زیندانی ناوەندیی سنە لەسێدارە درا.
بەڕێوەبەری گشتیی پزیشکی یاسایی پارێزگای سنە ڕایگەیاند: "لە ساڵی ٩٨، لە پارێزگای سنە، ٣٩ کرێکار بەهۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لەدەست داوە".