هاووڵاتییەکی کورد بە دوو ساڵ زیندان و دوورخرانەوە بۆ ئەردەبێڵ مەحکووم کرا
لقی یەکی دادسەرای نیزامیی ورمێ، هاووڵاتییەکی کوردی بە ناوی "سەید سامان حوسێنی" خەڵکی شاری ڕەبەت، بە دوو ساڵ زیندانیی تەعزیری و دوورخرانەوە بۆ زیندانی ئەردەبێڵ مەحکووم کرد.
لقی یەکی دادسەرای نیزامیی ورمێ، هاووڵاتییەکی کوردی بە ناوی "سەید سامان حوسێنی" خەڵکی شاری ڕەبەت، بە دوو ساڵ زیندانیی تەعزیری و دوورخرانەوە بۆ زیندانی ئەردەبێڵ مەحکووم کرد.
ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی بانەمەڕ، لە بەرەبەری ڕۆژی جیهانیی کرێکاران، ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە، چوار چالاکی کرێکاریی بانگهێشت کرد و بۆ ماوەی چەند کاتژمێر لێپرسینەوەی لەگەڵ کردن.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، کچێکی لاو بە ناوی "سومەیە بەهمەنی" تەمەن ٢٣ ساڵ کچی عومەر، بە هۆی کێشەی بنەماڵەیی خۆی سووتاند.
ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی بانەمەڕ، بەرپرسی مۆزخانەی گوندی "نێـ"ـی مەریوان بە ناوی "فاتیح ئەرژەنگی" کوڕی محەممەد شەریف لەلایەن پاسگای زرێبارەوە بانگهێشت و دواتر دەسبەسەر کرا.
"ئارەزوو فەلاحی" بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی زانستی پزیشکیی سنه، باسی لە تووشبوونی ٤٤ منداڵ و مێرمنداڵ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە پارێزگای سنە کرد کە ٢ مێرمنداڵی تەمەن ١٢ ساڵ و مێرمنداڵێکی تەمەن ٢ ساڵە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.
چەند ڕۆژ پێش، هێزە ئەمنییەتییەکان هاووڵاتییەکی کوردیان بە ناوی "فەرشاد ڕەحمانی" تەمەن ٣٣ ساڵ خەڵکی شاری کامیاران دەسبەسەر کرد.
ڕۆژی شەممە ٦ی بانەمەڕ،"هادی ئەحمەدپوور کوڕی مەحموود، ئیدریس کەریمزادە، خەلیل کەریمی کوڕی ساڵح، کەریم کەریمی کوڕی ساڵح و بارزان کەریمی کوڕی ساڵح" خەڵکی شاری بانە، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.
ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی بانەمەڕ، لە بەرەبەری ڕۆژی جیهانیی کرێکارانی، ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە شاری سنە دوو چالاکی کرێکاری و دوو کەسی دیکە بە ناوەکانی "موزەفەر ساڵحنیا" وێڕای هاوژینەکەی بانگهێشتی ئەو ناوەندە حکوومەتییە کرد و لێپرسینەوەیان…
"بورهان کەمانگەر"، ئەندامی گرووپی مۆسیقای "کۆڕاڵـ"ـی کامیاران، لەهەمبەر دژایەتیکردنی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە بە پێنەدانی مورەخەسی لە ڕۆژی دووشەممە ٨ی بانەمەڕ، بە تەقەڵدانی لێوەکانی، مانی لە خواردن گرتووە.
هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "محەممەد ئیبراهیم زادە" خەڵکی گوندی "خورینجـ"ـی شاری پیرانشار، ماوەی دوو مانگە لە گرتنگەکانی سپای پاسداران لە شارەکانی نەغەدە و ورمێ چارەنووسی ناڕوونە.