مەئموورێکی سنوورپارێزیی هێزە حکوومەتییەکان لە سنووری بانە کوژرا
دوانێوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی جۆزەردان، بەهۆی شەڕ و تێکەڵچوونی مەئموورانی سنوورپارێزیی حکوومەت لەگەڵ کاسبکاران لە سنووری بانە، یەکێک لە مەئموورانی حکوومەت کوژرا.
دوانێوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی جۆزەردان، بەهۆی شەڕ و تێکەڵچوونی مەئموورانی سنوورپارێزیی حکوومەت لەگەڵ کاسبکاران لە سنووری بانە، یەکێک لە مەئموورانی حکوومەت کوژرا.
ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئەحمەد ئەعلەم" خەڵکی گوندی "سۆراو"ی شاری بانە، بەهۆی تەقینەوەی مین گیانی لەدەست دا.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ژمارەیەک لە چالاکانی میدیایی کورد، بانگهێشتی ستادی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە کراون و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە.
ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی جۆزەردان، "عەبدولسەلام مەردان"، زیندانیی عەقیدەتیی خەڵکی گوندی "سەوجە"ی شاری شنۆ، بە دانانی بارمتەی قورس لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ئازاد کرا.
ژمارەیەک لە چالاکانی مەدەنیی سنە بۆ پێشگیری لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، باسیان لە ڕێخستنی کەمپەینێک لەژێر ناوی "من ماسک لێدەدەم" (من ماسک میزنم)، کردووە.
ڕۆژی شەممە ٢٤ی جۆزەردان، زیندانییەک بە ناوی سەید "کەماڵ حوسێنی" کوڕی سەید "جەلال"، لە زیندانی سەقز، بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانی لەدەست دا.
ڕۆژی هەینی ٢٣ی جۆزەردان، "ڕەزا خوجەستە"، زیندانیی سیاسی لە گرتووخانەی ورمێ، لەهەمبەر "گواستنەوەی بۆ بەندی کرێکاران و لەبەرچاونەگرتنی ئەسڵی جیاکردنەوەی تاوانەکان"، ناڕەزایەتیی دەربڕیوە و هەوڵی خۆکوشتنی داوە.
"هاجەر سەعیدی"، چالاکی کورد و خەڵکی سنە، پاش ٦ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی، هەتا ئێستا هێزە ئەمنییەتییەکان ئیزنی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی پێ نەداوە.
ئەمڕۆ شەممە ٢٤ی جۆزەردان، "کەماڵ حەسەن ڕەمەزان"، زیندانیی سیاسیی مەحکووم بە ئێعدام لە بەندی زیندانییانی سیاسیی زیندانی ورمێ بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ڕۆژی هەینی ٢٣ی جۆزەردان، سپای پاسداران چەکوچۆڵی قورسی لە جۆری کاتیوشا و تۆپ بۆ سنووری شارەکانی شنۆ و بانە ڕاگواست.