دووشەممە، ١٦ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

کوردستان

کوردستان

سێ هاووڵاتی دیکە لە شاری پیرانشار دەسبەسەر کران

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی "ئەسعەد سوور لاچینی کوڕی سەلاح، ڕێبوار سەید محەممەدی و خالید سەید محەممەدی" لەلایەن هیزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

٢٥ی گوڵانی ٢٧٢٠
کوردستان

حوکمی ١١ ساڵ زیندانیی تەعزیریی هاووڵاتییەکی کورد لە دیوانی باڵای وڵات پشتڕاست کرایەوە

دیوانی باڵای وڵات حوکمی ١١ ساڵ زیندانیی تەعزیریی مامۆستایەکی کوردی خەڵکی شاری بۆکان، بە ناوی "سەید ئارام ئەمین ‌زادە"ی پشتڕست کردەوە و ئەو حوکمە ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی بانەمەڕ، بەو زیندانییە عەقیدەتییە لە زیندانی ورمێ ڕاگەیەندراوە.

٢٤ی گوڵانی ٢٧٢٠
کوردستان

هوشداریی لێبووردنی نێونەتەوەیی سەبارەت بە بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ و ئەگەری لەسێدارەدانی شاراوەی "هیدایەت عەبدوڵڵاپوور" و سێ زیندانیی عەرەب

ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی بانەمەڕ، ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک داوایان لە بەرپرسانی حکوومەتی ئێران کردووە، هەرچی زووتر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی "حوسێن سەیلاوی، عەلی خسرەجی و ناسر خەفاجیان (خەفاجی)"، سێ زیندانیی عەرەب…

٢٤ی گوڵانی ٢٧٢٠
کوردستان

زیندانییانی زیندانی ورمێ ناڕەزایەتییان دەربڕی

ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی بانەمەڕ، زیندانییانی بەندی "ئەمن، حیمایەت و تەلاشـ"ـی (امن، حمایت و تلاش) زیندانی ورمێ، بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاریی تەندروستی و لەبەرچاونەگرتنی مەودای دیاریکراو بۆ پێشگیری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ناڕەزایەتییان…

٢٣ی گوڵانی ٢٧٢٠
کوردستان

دوو هاووڵاتیی کورد بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەوڵاوا کران

حەوتووی ڕابردوو، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "محەممەدسەعید ساڵحی و ئیبراهیم عەبدی" خەڵکی گوندی "دزڵیـ"ـی شاری سەوڵاوا، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کران و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کرا.

٢٣ی گوڵانی ٢٧٢٠
کوردستان

مێرمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵ لە پیرانشار دەسبەسەر کرا

کاتژمێر ١ی شەوی دووشەممە ٢٢ی بانەمەڕ، هێزە ئیتلاعاتییەکان لە شارۆچکه "پەسوێـ"ـی شاری پیرانشار، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵەیان بە ناوی "سەمیع شەریفیان" کوڕی "حەسەن" دەسبەسەر کرد و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواست.

٢٣ی گوڵانی ٢٧٢٠