هاووڵاتییەکی کورد لە مەهاباد دەسبەسەر کرا
ڕۆژی چوارشەممە ١١ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئەسعەد محەممەدنژاد" خەڵکی گەڕەکی "پشت تەپـ"ـی مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ڕۆژی چوارشەممە ١١ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئەسعەد محەممەدنژاد" خەڵکی گەڕەکی "پشت تەپـ"ـی مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
مووچڕکەیێک لێوانلێو لە سۆز، خۆی سەردێڕی بابەتێکە کە شههید "کاوە جەوانمەرد" یهکێک له دامەزرێنەرانی کوردپا لە فەیسبووک بڵاوی کردووەتەوە. کەڵک وەرگرتنی ئێمە لەو سەردێڕە بۆ ئەم بابەتە کە لەسەر یهکێک له دامەزرێنەرەکان ساز کراوە، هەڵگری ئەو…
ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی پووشپەڕ، سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "مەلا عەبدوڵڵا مەعرووفی"، "ئەحمەد ئیلاهی" خەڵکی مەهاباد و "خالید غەفاری" خەڵکی شاری سەردەشت، هەر کامەیان لەلایەن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ورمێ، بە سەرۆکایەتی دادوەر "شێخلوو" بە ١ ساڵ…
ڕۆژی هەینی ١٣ی پووشپەڕ، کرێکارێک بە ناوی "جەواد سابتی" بەهۆی گازگرتوویی لە کانێکی قیر شاری گێڵان سەر بە پارێزگای کرماشان، گیانی لەدەست دا و ٦ کرێکارێکی دیکە بریندار بوون.
١٤ کارناسی مافی مرۆڤی نهتهوه یهكگرتووهكان، لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئێعدامی نەهێنیی "هیدایەت عەبدوڵڵاپوور"، زیندانیی سیاسیی کوردیان مەحکووم کرد.
ڕۆژی هەینی ١٣ی پووشپەڕ، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵ بە ناوی "ئەمیر ئەرسەلان باک" کوڕی "ماڵماڵ"، بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
ڕۆژی هەینی ١٣ی پووشپەڕ، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵ بە ناوی "ڕێبین ئیسماعیل" بە تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران لە گوندی "وێزە"ی سەر بە شارۆچکەی چۆمان بریندار کرا.
ڕۆژی هەینی ١٣ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئومید مستەفاپوور" خەڵکی نەغەدە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ڕێبوار پادەست" کوڕی ڕەسووڵ، خەڵکی شاری "گۆگتەپە"ی مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
ڕۆژی ڕابردوو، هەواڵدەرییەکانی حکوومەتی لە کرماشان، لە هەواڵێکدا باسیان لە دەسبەسەرکردنی چوار هاووڵاتیی خەڵکی ئەو شارە کرد کە لە ماوەی مانگی پووشپەڕدا، خەریکی بانگەشە بۆ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بوونه.