دووشەممە، ١٦ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

کوردستان

کوردستان

کاسبکارێکی کورد بە تەقەی هێزە نیزامییەکان حکوومەت لە سنووری چاڵدێران گیانی لەدەست دا

ڕۆژی شەممە ١٧ی جۆزەردان، کاسبکارێکی کورد بە ناوی "فەرهاد کچانلوو" تەمەن ٢٦ ساڵ و خەڵکی گوندی "شێخ عەسکەر" سەر بە چاڵدێران، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت کوژرا.

١٩ی جۆزەردانی ٢٧٢٠
کوردستان

برینداربوونی چوار کۆڵبەر لە سنووری سەردەشت

ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی جۆزەردان، چوار کۆڵبەری کورد بە ناوەکانی "هاوبیر ئیبراهیمی، عوسمان ساڵحی، ئەرسەلان عەبدوڵڵاهی و ئیبراهیم ڕەسووڵی" بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری سەردەشت پێکران.

١٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٠
کوردستان

هاووڵاتییەکی کورد لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکان و بەهۆی قورسیی برینەکانیەوە گیانی لەدەست دا

ڕۆژی شەممە ١٧ی جۆزەردان، "شارام مستەفاپوور" کوڕی "ڕەشید" و خەڵکی گوندی "ماوانە"ی ناوچەی تەرگەوەڕی ورمێ، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت و بەهۆی قورسیی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانەی "عارفیان" گیانی لەدەست دا.

١٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٠
کوردستان

کوژران و برینداربوونی سێ کۆڵبەر لە سەردەشت

ئەمڕۆ شەممە ١٧ی جۆزەردان، هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سەردەشت، تەقەیان لە ژمارەیەک لە کۆڵبەران کرد و لە ئاکامدا، کۆڵبەرێک بە ناوی "عومەر مەسلەحەتی فەرد" خەڵکی ئەو شارە گیانی لەدەست دا و دوو کۆڵبەری دیکە بە ناوی "ئومید کوشیار" و…

١٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٠
کوردستان

سێ هاووڵاتیی کورد بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندانی نەغەدە ئازاد کران

ڕۆژی شەممە ١٧ی جۆزەردان، "حیسامەدین پیرانی" بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ ملیۆن تمەنی، "ئەبووبەکر مەحموود حەسەن" بە دانانی بارمتەی ٤٠٠ ملیۆن تمەنی و "سەلام باپیروەند" بە دانانی بارمتەی ٥٠ ملیۆن تمەنی لە زیندانی نەغەدە ئازاد کران.

١٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٠
کوردستان

بەرپرسی "ئەندەرزگا"ی بەندی ڕەواندەرمانیی زیندانی ورمێ تووشی کۆرۆنا بووە

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە زیندانی ورمێ ڕووی لە زیادبوون کردووە و "دوکتور قەرەباغی"، بەرپرسی ئەندەرزگای بەندی ڕەواندەرمانی و بەرپرسی دامەزراوەکانی ئەو زیندانە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

١٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٠
کوردستان

سێ کرێکاری کورد لە بۆکان و جوانڕۆ گیانیان لەدەست دا

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی جۆزەردان، دوو کرێکاری کورد بە ناوەکانی "حوسێن ساڵحزادە" خەڵکی سەقز و "ڕەزا شکاری" خەڵکی بۆکان، لە کاتی هەڵکەندنی چاڵاو، بەهۆی گازگرتووییەوە گیانیان لەدەست دا.

١٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٠