پێنجشەممە، ٢٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

کوردستان

کوردستان

شاباد؛ دەسبەسەرکرانی ئومید باقری وێنەگر و چالاکی مەدەنیی کورد و ڕاگواستنی بۆ شوێنێکی نادیار

دوانیوەڕۆی یەکشەممه ۲۳ سەرماوەزی ۱۴۰۴، «ئومید باقری» وێنەگر، چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی خەڵکی شاباد سەر بە پارێزگای کرماشان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٢٦ی سەرماوەزی ٢٧٢٥ شاباد
کوردستان

بەندیخانەی ورمێ؛ حوکمی لەسێدرەدانی سدێقه قوربانی جێبەجێ کرا

سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە ٢٢ی سەرماوەزی ١٤٠٤، حوکمی لەسێدارەدانی ژنێکی بەندکراو بە ناوی "سدێقە قوربانی" دانیشتووی گوندی "گوێگتەپە"ی ورمێ لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە جێبەجێ کرا.

٢٦ی سەرماوەزی ٢٧٢٥ بەندیخانەی ورمێ
کوردستان

٣ دەسبەسەرکران لە شنۆ؛ شاهۆ ئیبراهیمی (برای زیندانیی سیاسی)، شەفیع ئەحمەدی و سراج ئێلیاسیی ۱۶ ساڵە

۲۳ی سەرماوەزی ۱۴۰۴؛ لە ماوەی ۲۴ کاتژمێردا، سێ هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ به ناوەکانی «شاهۆ ئیبراهیمی»، «شەفیع ئەحمەدی» و «سراج ئێلیاسی»ی ۱۶ ساڵه، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران. «شاهۆ ئیبراهیمی» برای…

٢٦ی سەرماوەزی ٢٧٢٥
کوردستان

سەقز؛ دۆسییەسازیی دادوەری-ئەمنییەتیی نوێ بە تۆمەتی «تێکدانی نەزمی گشتی» دژی سێ چالاکی سێنفیی مامۆستایان لە درێژەی ساڵانیک سەرکوتدا

۲۲ی سەرماوەزی ۱۴۰۴؛ لە ڕاستای بەردەوامیی سیاسەتی سەرکوتی سیستماتیکی چالاکانی سێنفیی مامۆستایان لە کوردستان، ناوەندە ئەمنییەتی و دادوەرییەکانی شاری سەقز دەستیان به دۆسییەسازیی نوێ دژی سێ ئەندامی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایان به ناوەکانی «تاهیر…

٢٦ی سەرماوەزی ٢٧٢٥ سەقز
کوردستان

نەغەدە؛ دەسبەسەرکرانی توندوتیژانە، تێکدانی ماڵ و ناڕوونیی چارەنووسی مەحموود خودادادی و هێمن ڕەحیمی

٢٠ی سەرماوەزی ١٤٠٤؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی پێنج ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە و توندوتیژی دوو هاووڵاتیی خەڵکی نەغەدە بە ناوەکانی "مەحموود خودادادی" و "هێمن ڕەحیمی" لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە، هێشتا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە شوێنی ڕاگیران…

٢٠ی سەرماوەزی ٢٧٢٥ نەغەدە
کوردستان

لە ماوەی ٤ ڕۆژدا؛ بە دەسبەسەرکرانی کارزان بەهمەنی ژمارەی دەسبەسەرکراوانی مەهاباد گەیشتە ٩ کەس

۱۹ ی سەرماوەزی۱۴۰۴؛ بە دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی "کارزان بەهمەنی" هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد، شەپۆلی دەسبەسەرکرانە سەرەڕۆیانەکانی هاووڵاتییان لە شاری مەهاباد لە ماوەی چوار ڕۆژدا گەیشتە نۆ کەس. هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە سەبارەت بە…

٢٠ی سەرماوەزی ٢٧٢٥
کوردستان

تاران؛ سزای سێدارەی وریشە موادی لەلایەن دیوانی باڵای وڵاتەوە هەڵوەشایەوە

١٩ی سەرماوەزی ١٤٠٤؛ حوکمی لەسێدارەدانی وریشه مورادی، بەندکراوی سیاسی، بەهۆی کەموکۆڕی لە لێکۆڵینەوەکان و ڕەچاونەکردنی ڕێوشوێنی یاسایی لەلایەن لقی ٩ی دیوانی باڵای وڵاتەوە هەڵوەشایەوە.

٢٠ی سەرماوەزی ٢٧٢٥ تاران
کوردستان

٦ دەسبەسەرکران لە مەهاباد؛ ئاکام شێخەمرشە، هەژار محەممەدزادە ئەقدەم و ئیمان محەممەدزادە ئەقدەمیش دەسبەسەر کران

لە درێژەی شەپۆلی دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییان لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی سەرماوەزی ١٤٠٤، سێ هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی "ئاکام شێخەمرشە" خەڵکی گوندی "قەرەقشڵاق" سەر بە مەهاباد و "هەژار محەممەدزادە ئەقدەم" و…

٢٠ی سەرماوەزی ٢٧٢٥
کوردستان

پاوە؛ ژیوار ڕەحمانی، مێرمنداڵی تەمەن ١٧ ساڵ بە هۆی بەرکەوتنی ٦ فیشەکی هێزە حکوومەتییەکان بەسەختی بریندار بوو

ڕۆژی سێشەممە ١٨ی سەرماوزەی ١٤٠٤، مێرمنداڵێک بە ناوی "ژیوار ڕەحمانی" تەمەن ١٧ ساڵ و کوڕی سەعدی، خەڵکی گوندی "نیسانە" سەر بە پاوە، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو کەوتووەتە بەر ڕەگباری هێزە نیزامییەکانی حکوومەت و بەسەختی بریندار بووە.

٢٠ی سەرماوەزی ٢٧٢٥ پاوە
کوردستان

ورمێ؛ جاندار ئەحمەدی و مەعسووم ئەحمەدی، دوو کۆڵبەری کورد بە هۆی هاتنی ڕنوو گیانیان لەدەست دا

ڕۆژی سێشەممە ١٨ی سەرماوەزی ١٤٠٤، دوو کۆڵبەری لاو بە ناوەکانی "جاندار ئەحمەدی" و "مەعسووم ئەحمەدی" خەڵکی گوندی "کوران" سەر بە ناوچەی سۆما برادۆستی ورمێ بە هۆی هاتنی ڕنوو لە سنووری نێوان ورمێ و تورکیە گیانیان لەدەست دا.

٢٠ی سەرماوەزی ٢٧٢٥ ورمێ