برینداربوونی دوو کاسبکار بەهۆی وەرگەڕانی ماشین لە بانە
ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی پووشپەڕ، بەهۆی وەرگەڕانی ماشینێک لە جۆری "سێ ئێف" لە پردی "بۆیەنی خواروو" سەر بە شاری بانە، دوو کاسبکار بریندار بوون.
ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی پووشپەڕ، بەهۆی وەرگەڕانی ماشینێک لە جۆری "سێ ئێف" لە پردی "بۆیەنی خواروو" سەر بە شاری بانە، دوو کاسبکار بریندار بوون.
شەوی ڕابردوو مێرمنداڵێکی تەمەن ١٢ ساڵ خەڵکی شاری مەهاباد، لەلایەن زڕباوکیەوە، ئازار و ئەشکەنجەی جەستەیی درا.
شەعبان محەممەدی لە ئەندامانی هەیئەتی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان-مەریوان، لە بەندی ٢٠٩ی ئەمنییەتیی زیندانی ئێڤین بۆ بەندی گشتیی ئەو زیندانە ڕاگوێزرا.
ئەمڕۆ شەممە ٢٥ی پووشپەڕ، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "تاهیر کەتانی" و "ئەمیر بابۆلی" خەڵکی گوندی "لەجـ"ـی شاری مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
پێنج هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "خۆشناو عەینی"، "فەرهەنگ کەرامەت (ئالانی)"، "یووسف ڕەحمانی"، "سیامەند کەرامەت (ئالانی)" و "پیرۆت تابناک" خەڵکی شاری شنۆ، پاش دەسبەسەرکران بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ کراون.
ئەمڕۆ هەینی ٢٤ی پووشپەڕ، کۆڵبەرێکی تەمەن ١٨ ساڵ بە ناوی "هێمن مروەتی" خەڵکی شاری جوانڕۆ بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری نەوسوود بریندار کرا.
سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "یووسف ڕەحمانی" خەڵکی گوندی "خۆرشتـ"ـی شاری شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
ئەمڕۆ هەینی ٢٤ی پووشپەڕ، هێزە ئەمنییەتییەکانی سەر بە ئیتلاعاتی سپای پاسداران، پاش بانگهێشتی دووبارەی "زانیار حەسەنزادە" مێرمنداڵی تەمەن ١٦ ساڵەی خەڵکی گوندی "بابخاڵاو"ی شاری "شنۆ"یان دەسبەسەر کرد.
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی پووشپەڕ، مێرمنداڵێک بە ناوی "زانیار حەسەنزادە" تەمەن ١٦ ساڵ کوڕی ئیسماعیل خەڵکی شاری شنۆ پاس ڕۆژێک دەسبەسەری لە ئیدارەی ئیتلاعات ئازاد کرا.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی پووشپەڕ، هێزە ئەمنییەتییەکان هاووڵاتییەکی کوردیان بە ناوی "موعین ئەبووبەکری" کوڕی محەممەد خەڵکی شاری پیرانشار دەسبەسەر کرد.