کۆڵبەرێکی بۆکانی لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بە تەقەی هێزە نیزامییەکان پێکرا
ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٣١ی پووشپەڕ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ئەمیر" خەڵکی شاری بۆکان و دانیشتووی شاری بانە بە تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری "هەنگەژاڵ"، بە سەختی بریندار کرا.
ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٣١ی پووشپەڕ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ئەمیر" خەڵکی شاری بۆکان و دانیشتووی شاری بانە بە تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری "هەنگەژاڵ"، بە سەختی بریندار کرا.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی پووشپەڕ، "سیامەند کەرامەت (ئالانی)" هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "سینگانـ"ـی شاری شنۆ بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.
ڕۆژی هەینی ٣١ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئەمیر ساڵحی" کوڕی ئیبراهیم خەڵکی شاری بانە، بەهۆی تەقینەوەی گوللـە تۆپێک لە پارێزگای سلێمانی لە هەرێمی کوردستان، گیانی لەدەست دا.
ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی پووشپەڕ، سنوور تامارا، هاووڵاتیی خەڵکی کوردستانی باکوور لە زیندانی ورمێ ئازاد کرا.
سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئەمیر ئوجاقی" خەڵکی شاری کرماشان، لە زیندانی یەزد لە سێدارە درا.
نەبی محەممەدی زیندانیی سیاسیی پێشوو خەڵکی شاری پاوە بەهۆی نەخۆشیی دڵ لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری پاوە کۆچی دوایی کرد.
ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی پووشپەڕ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "مەهدی خادم مەسجد" خەڵکی گوندی "کەمەرەسپی" شاری بانە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکان بە سەختی پێکرا.
ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی پووشپەڕ، هاوڵاتییەکی کورد بە ناوی " مۆحسێن عەزیزی" کوڕی ئیبراهیم پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی، لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ، بۆ زیندانی شنۆ ڕاگوێزرا.
ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی پووشپەڕ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ئەکبەر (ئەکڕەم) خودامورادی" خەڵکی گوندی "بانی ساکانـ"ـی شاری سەلاسباوەجانی، بە تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری نەوسوود پێکرا.
ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی پووشپەڕ، "قارەمان شەهیدی" ئەندامی سپای پاسداران خەڵکی گوندی "سوورەتوو"ی شاری سەوڵاوا بە تەقەی کەسانێکی نەناسراو کوژرا.