شیلان ڕەشیدزادە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی سنە ڕاگوێزرا
ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی بەفرانبار، شیلان ڕەشیدزادە، چالاکی مەدەنی و خوێندکاری ژمێریاریی زانکۆی پەیامنووری سەقز، بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی سنە، کرا.
ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی بەفرانبار، شیلان ڕەشیدزادە، چالاکی مەدەنی و خوێندکاری ژمێریاریی زانکۆی پەیامنووری سەقز، بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی سنە، کرا.
هاووڵاتییەکی پیرانشاری بە ناوی "عەلیڕەزا (ماردین) ڕەسووڵیانپوور" تەمەن ١٩ ساڵ کوڕی ئیبراهیم، لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای کەیفەری ٢ی ئەو شارە بە سەرۆکایەتیی دادوەر "ئەمیر محەممەدی" بە ٢ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.
هۆیار زەهابی تەمەن ١٧ ساڵ، کوڕی ئەیووب خەڵکی مەهاباد، لەلایەن لقی ٣ی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و ئینقلابی ئەو شارە، بە سەرۆکایەتیی دادوەر "یاسر گوزەلی" بە "کۆبوونەوە و تەبانی بە مەبەستی ئەنجامدانی تاوان دژی ئەمنییەتی ناوخۆ و دەرەوە"،…
ئەندازیار پەرهام پەروەری، تۆمەتبار بە "موحاربە" و خەڵکی شاری سەقز، لە زیندانی ئێڤینەوە بۆ زیندانی تارانی گەورە ڕاگوێزرا.
ئێحسان محەممەدی تەمەن ١٦ ساڵ کوڕی ئیبراهیم و مریەم، خەڵکی گوندی ئەمیرئاوای شنۆ، ڕۆژی ٢١ی ڕەزبەری ١٠٤١ بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات و لەو کاتەوە دەسبەسەر کراوە.
ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی بەفرانبار، ئیسماعیل خزری کوڕی محەممەدئەمین خەڵکی گوندی "گردکشانە"ی شاری پیرانشار، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دادگاییەکەی لە زیندانی نەغەدە، ئازاد کرا.
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٥ی بەفرانبار، حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی "ڕۆستەم عەباسزادە قزڵکەند" تەمەن ٤٥ ساڵ، کوڕی مەجید خەڵکی گوندی "قزڵکەند" سەر بە شاری سەڵماس لە زیندانی قزڵحەساری کەرەج، جێبەجێ کرا.
ڕۆژی دووشەممە ١٢ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ڕەحمەت ئابجامە" خەڵکی مەهاباد بۆ جێبەجێکردنی ماوەی زیندانییەکەی، ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە، کرا.
ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی بەفرانبار، کۆڵبەرێک بە ناوی "ئارام محەممەدی" تەمەن ٣٥ ساڵ خەڵکی شاری سەوڵاوا، بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی لە سنووری نەوسوود، گیانی لەدەست دا.
کۆڵبەرێک بە ناوی "ئارش محەممەدی" خەڵکی شاری پاوە، لە سنووری نەوسوود لەلایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتییەوە ئازار و ئەشکەنجە کراوە.