شەممە، ٢٥ی ڕەزبەری ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

کوردستان

کوردستان

مەحیەدین ئیبراهیمی، زیندانیی سیاسیی مەحکووم بە ئێعدام بۆ ژووری تاکەکەسیی زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا

ڕۆژی سێشەممە ١٦ی ڕەشەمە، مەحیەدین ئیبراهیمی، زیندانیی سیاسیی مەحکووم بە ئێعدامی خەڵکی شنۆ، لە بەندی زیندانییانی سیاسی و مەزهەبیی زیندانی ورمێ بۆ ژووری تاکەکەسی ڕاگوێزراوە و ئەگەری جێبەجێکرانی حوکمەکەی لەئارادایە.

١٧ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢
کوردستان

دەسبەسەرکرانی ٦ چالاکی سێنفیی مامۆستایان لە سنە

ڕۆژی سێشەممە، ١٦ی ڕەشەمە، بەهادین مەلەکی، وریا کەریمی، کەماڵ فەکووریان، جەبار پاکزاد، موختار ئەسەدی و عابد ئەحمەدی لە چالاکانی سێنفیی مامۆستایانی سنە لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

١٧ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢
کوردستان

سنە؛ دەسبەسەرکرانی مامۆستایەک لەلایەن هیزە ئەمنییەتییەکانەوە

ئەمڕۆ سێشەممە، ١٦ی ڕەشەمە، بەهادین مەلەکی، مامۆستای خەڵکی سنە کە بەشداریی لە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بەنیسبەت دۆخی نائەمنی قوتابخانەکان و ژاراویبوونی زنجیرەیی قوتابییان کردبوو، لەلایەن هیزە ئەمنیەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

١٦ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢ سنە