پیرانشار؛ زانیار توندڕەو، ناڕازییەک کە بینایی چاوی خۆی لەدەست دا
زانیار توندڕەو، کوڕی حەمزە و خەدیجە خەڵکی پیرانشار، خەزەڵوەری ١٤٠١ لە درێژەی بزووتنەوەی ئینقلابیی ژن، ژیان، ئازادیدا بە تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکان بینایی چاوی ڕاستی خۆی لەدەست دا.
زانیار توندڕەو، کوڕی حەمزە و خەدیجە خەڵکی پیرانشار، خەزەڵوەری ١٤٠١ لە درێژەی بزووتنەوەی ئینقلابیی ژن، ژیان، ئازادیدا بە تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکان بینایی چاوی ڕاستی خۆی لەدەست دا.
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١ی خاکەلێوەی ١٤٠٢ی هەتاوی، دوکتور کۆچەر وەلەدبەیگی، نوێنەری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردپا، لە دانیشتنێک لەبارەی دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران کە لە بنکەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژێنێڤ بەڕێوە چوو، بەشداریی کرد.
پاش بەرزبوونەوەی ٤ بەرابەریی لەسێدارەدرانی زیندانییانی سیاسیی کورد لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە لە ساڵی ١٤٠١ بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ١٤٠٠ و مەحکوومکرانی ئەم حوکمە دژەمرۆییانە لەلایەن بیروڕای گشتی و ناوەندە مافی مرۆییەکانەوە، کۆماری ئیسلامی لە…
ژمارەیەک لە چالاکانی ژینگەیی شاری سنە، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانەوە بانگهێشت کران و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کرا.
ڕێکخراوی مافی مرۆیی کوردپا بەبۆنەی نەورۆز و سەری ساڵی نوێ پەیامێکی بڵاو کردەوە.
شاری پاوە لە باکووری شاری کرماشان هەڵکەوتووە و مەدوای نێوانی ئەو دوو شارە ١١٢ کیلۆمترە، لە یەکەم ڕۆژەکانی قەتڵی حکوومەتیی ژینا-مەهسا ئەمینی، خەڵکی ئەو شارە بە نیشانەی ناڕەزایەتیدەربڕین ڕژانە سەر شەقامەکان و لەئەنجامدا زیاتر لە ٢٠ کچ و کوڕی…
ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی ڕەشەمە، ئیسماعیل محەممەدپوور، خزر قادریئازەر و نەجمەدین سوخەنوەر، سێ زیندانیی سیاسیی خەڵکی شاری پیرانشار لە زیندانی نەغەدە ئازاد کران.
ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی ڕەشەمە، سەعدوڵلا ئایینی لە دەسبەسەرکراوانی دێهلۆڕان لە گرتنگەی ناوەندیی ئیتلاعاتی ئیلام هەوڵی خۆکوژی دا و بۆ نەخۆشخانە ڕاگوێزرا.
ڕۆژی یەکشەممە، ٢٨ی ڕەشەمە، موختار ئەسەدی چالاکی سێنفیی مامۆستایان بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی هەتا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی دادڕەسی لە زیندانی سنە ئازاد کرا.
ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی ڕەشەمە، سلێمان عەبدی ئەندامی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان - سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.