ناڕوونیی چارەنووسی ئاروین نیکپەی و درێژکردنەوەی ماوەی دەسبەسەرکرانی
ماوەی دەسبەسەرکرانی کاتیی ئاروین نیکپەی، هاووڵاتیی خەڵكی گوندی "نێ" سەر بە شاری مەریوان بۆ ماوەی یەک مانگ درێژ کراوەتەوە و چارەنووسی لە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە ناڕوونە.
ماوەی دەسبەسەرکرانی کاتیی ئاروین نیکپەی، هاووڵاتیی خەڵكی گوندی "نێ" سەر بە شاری مەریوان بۆ ماوەی یەک مانگ درێژ کراوەتەوە و چارەنووسی لە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە ناڕوونە.
ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی خاکەلێوە، عوسمان ئیسماعیلی، چالاکی کرێکاری بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی هەتا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی دادڕەسی لە زیندانی سەقز ئازاد کرا.
ژنێکی لاوی دانیشتووی گوندی "گیوەران"ی خۆی، بە پاساوی پارێزگاری لە "نامووس" بەدەستی باوک و براکانی لە گوندی "غەزاڵ ئاغا"ی خۆی کوژرا.
ئەو خۆپیشاندەرانەی کە لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادیدا لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانەوە دەسبەسەر کراون لە گرتنگەدا بەتوندی ئازار و ئەشکەنجە دراون.
ڕۆژی یەکشەممە، ٢٧ی خاکەلێوە، ٤ هاووڵاتیی دەسبەسەرکراو بە ناوەکانی "عەزیم یادگاری"، "حوسێن باپیروەند"، "فەرشاد ئایینی" و "سەعدوڵڵا ئایینی" خەڵكی شاری دێهلۆڕان لە زیندانی ناوەندیی ئیلام مانیان لە خواردن گرت.
ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی خاکەلێوە، فەرهاد مەلەکی هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "تەنگیسەر" سەر بە شاری سنە و دانیشتووی مەریوان بە دانانی بارمتە بەشێوەی کاتی لە زیندانی مەریوان ئازاد کرا.
نایب عەسکەری، زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی ورمێ جارێکی دیکە لەلایەن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ئەم شارەوە بە تۆمەتی "موحاربە" لە ڕێگەی ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران بە لەسێدارەدران مەحکووم کرا.
ڕۆژی شەممە ٢٦ی خاکەلێوە، زیندانییەک بە ناوی "عەبدوڵڵا بەدوی" خەڵکی گوندی "شەریف ئاوا"ی ورمێ بە هۆی بێبەریبوون لە خزمەتگوزاریی دەرمانی لە زیندانی ناوەندیی ئەم شارە گیانی لەدەست دا.
شاری دیواندەرە لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادیدا، گۆڕەپانی ناڕەزایەتییەکان دژی حکوومەتی ئێران بوو و ڕێژەیەکی زۆر لە ناڕازییانی ئەم شارە بە تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکان کوژران و بریندار بوون.
ڕۆژی شەممە ٢٦ی خاکەلێوە، مێهدی عرفانی چالاکی مەدەنیی خەڵکی قوروە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.