سەوڵاوا؛ مامۆستایەکی ئایینی بانگهێشتی دادگای تایبەتی ڕۆحانییەت کرا
مامۆستا سەید جەلال ئەکبەری، پێشنوێژی هەینیی گوندی "دەگاگا" سەر بە شاری سەوڵاوا، بانگهێشتی دادگای تایبەتی ڕۆحانییەت لە هەمەدان کرا.
مامۆستا سەید جەلال ئەکبەری، پێشنوێژی هەینیی گوندی "دەگاگا" سەر بە شاری سەوڵاوا، بانگهێشتی دادگای تایبەتی ڕۆحانییەت لە هەمەدان کرا.
ڕۆژی دووشەممە ١٨ی بانەمەڕ، هاووڵاتییەک بە ناوی "عەزیز موراد شەمس"، تەمەن ٤٣ ساڵ بە هۆی تەقینەوەی یەکێک لە خومپارە بەجێماوەکانی کاتی شەڕ لە بەنداوی ئەزگلەی سەرپێڵ زەهاو بەتوندی بریندار بوو و بە هۆی قووڵیی برینەکانیەوە گیانی لەدەست دا.
زەکەریا خەیاڵ، منداڵی خەڵکی پیرانشار ڕۆژی ٢٩ی خەرمانانی ١٤٠١ بە تەقەی هێزە سەکوتکەرەکان و بەرکەوتنی گولـلە لە پشت و سینگ و دەستی گیانی لەدەست دا.
دەسبەسەرکردن، لەسێدارەدان و تەقەی ڕاستەوخۆ لە ناڕازییان لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی بەشێک لە کارنامەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ درێژەدان بە سەرکوتی ناڕەزایەتییەکان بووە.
شەوی یەکشەممە، ١٧ی بانەمەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "مووسا ئیسماعیلی"، خەڵکی پەسوێی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
عیباد حەبیبی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی سنە لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئەم شارە بە سەرۆکایەتیی دادوەر "سەعیدی" بە ساڵێک زیندانی تەعلیقی بۆ ماوەی ٣ ساڵ مەحکووم کراوە.
مەلا ساحیب ئەحمەدی لە قوتابییانی حوجرەی ئیمام نەواویی نەنەڵەی سنە بانگهێشتی دادگای تایبەتی ڕۆحانییەت لە هەمەدان کرا.
ڕۆژی هەینی ١٥ی بانەمەڕ، جەلال تەپاک هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی پیرانشار بە هۆی نەخۆشییەوە لە زیندانی نەغەدەوە بۆ نەخۆشخانەی ئەم شارە ڕاگوێزرا.
ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی بانەمەڕ، کەیوان زەندکەریمی، هاووڵاتیی خەڵکی سنە ٥ ڕۆژ پاش ئازادکرانی کاتی، دیسانەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرایەوە.
سیاوەش حەیاتی وتەبێژی کۆڕی ڕاوێژی چالاکانی مەدەنیی یارسان و دەبیری بەرەی یەکگرتووی کورد بۆ جێبەجێکرانی حوکمی زیندانەکەی بانگهێشتی لقی یەکی جێبەجێکاری سزا کەیفەرییەکانی دادسەرای گشتی و ئینقلابی شاری شاباد کرا.