سێشەممە، ٢١ی ڕەزبەری ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

کوردستان

کوردستان

عوسمان ئیسماعیلی بەنیسبەت حوکمی دادگای سەرەتایی ناڕەزایەتیی دەربڕی

ڕۆژی دووشەممە، ٦ی خەرمانان، عوسمان ئیسماعیلی، چالاکی کرێکاریی خەڵکی سەقز، لەگەڵ پارێزەرەکەی، فەرزاد نەسروڵڵاهی، بەنیسبەت حوکمی دادگای سەرەتایی، ناڕەزایەتیی دەربڕیوە و داواکارییەکەیان ڕادەستی دیوانی باڵای وڵات کراوە.

٦ی خەرمانانی ٢٧٢٣
کوردستان

بۆکان؛ دەسبەسەرکرانی مامۆستا محەممەد شەریفی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

ڕۆژی یەکشەممە، ٥ی خەرمانان، مامۆستایەکی ئایینیی کورد بە ناوی "مامۆستا محەممەد شەریفی"، تەمەن ٣٧ ساڵ و خەڵکی بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٦ی خەرمانانی ٢٧٢٣ بۆکان
کوردستان

زیندانییەک لە زیندانی سەقز، لە سێدارە درا

سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە، ٥ی خەرمانان، حوکمی لەسێدارەدرانی زیندانییەک بە ناوی "وەفا خەرامانی"، کوڕی عەتا و خەڵکی گوندی "قەپڵانتوو"، سەر بە شاری سەقز، لە زیندانی ئەم شارە جێبەجێ کرا.

٦ی خەرمانانی ٢٧٢٣
کوردستان

"ممنوع‌الخروج" کرانی بنەماڵەی ئازاد حوسێن‌پووری، لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە مەهاباد

ڕۆژی یەکشەممە، ٥ی خەرمانان، شەهرووز حوسێن‌پووری، برای ئازاد حوسێن‌پووری لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد کراوە و هێزە ئەمنییەتییەکان پێیان ڕاگەیاندووە کە خۆی و خوشکەکانی ئیزنی چوونەدەرەوە…

٦ی خەرمانانی ٢٧٢٣
کوردستان

مەریوان؛ دەسبەسەرکرانی خالید مێهرئاسا لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

شەوی شەممە، ٤ی خەرمانان، خالید مێهرئاسا، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "ڕوار"، سەر بە شاری سەوڵاوا و دانیشتووی مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٥ی خەرمانانی ٢٧٢٣ مەریوان
کوردستان

ناڕەزایەتییەکانی ژن، ژیان، ئازادی؛ جووتیار ئەشرەف‌زادە و مەهوەش تەوەسولی، دوو هاوژینی پیرانشاری بە زیندان و چاوەدێری بە پێبەندی ئێلێکترۆنی مەحکووم کران

جووتیار ئەشرەف‌زادە و مەهوەش تەوەسولی، دوو هاوژینی خەڵکی پیرانشار، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەم شارەوە بە سێ ساڵ زیندانی تەعزیری و دوو ساڵ چاوەدێری بە پێبەندی ئێلێکترۆنییەوە مەحکووم کران.

٥ی خەرمانانی ٢٧٢٣
کوردستان

ئێحسان محەممەدی مێرمنداڵی تەمەن ١٦ ساڵی تۆمەتبار بە "موحاربە" بە ئاواتی "وەرزشی ڕەزمی و گەیشتن بە تیمی میللی" لە زیندانی ورمێدایە

ئێحسان محەممەدی، مێرمنداڵی تەمەن ١٦ ساڵی خەڵکی شنۆ و لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی کە زیاتر لە ١٠ مانگە بە تۆمەتی "موحاربە" لە زینداندایە، "ئاواتی ئەوەیە کە ببێتە ڕەزمی کار و بچێتە تیمی میللی".

٤ی خەرمانانی ٢٧٢٣
کوردستان

ڕاپۆرتێک لە شێوازی قەتڵی حکوومەتیی سەید محەممەد حوسێنی لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە سەقز بە هۆی لێدان بە باتوم و دەرزیی هەوا

سەید محەممەد حوسێنی، یەکێک لە خۆپیشاندەرانی خەڵکی سەقزە کە ڕۆژی ٢٨ی ڕەزبەری ١٤٠١، بە هۆی "لێدان بە باتوم لە پشتەوە" و "لێدانی دەرزیی هەوا"، لەلایەن هێزە ئەمنییەتی_سەرکوتکەرەکانەوە گیانی لەدەست داوە، بۆ ماوەی چەند مانگ، ناوەندە…

٤ی خەرمانانی ٢٧٢٣