پارسا قوبادی، خۆپیشاندەری برینداربووی خەڵکی کامێران، دەسبەسەر کرا
ڕۆژی دووشەممە، ١٣ی خەرمانان، پارسا قوبادی، خۆپیشاندەری خەڵکی کامێران و دانیشتووی کرماشان کە لە ناڕەزایەتییەکاندا چاوی بریندار ببوو، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی دووشەممە، ١٣ی خەرمانان، پارسا قوبادی، خۆپیشاندەری خەڵکی کامێران و دانیشتووی کرماشان کە لە ناڕەزایەتییەکاندا چاوی بریندار ببوو، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی چوارشەممە، ١٥ی خەرمانان، کۆڵبەرێک بە ناوی "سەلاح حەسەنی"، کوڕی ڕەحیم، خەڵکی گوندی "مەنیجڵان" و دانیشتووی بانە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "هەنگەژاڵ"، بریندار بوو.
دوو حەفتە پێش، پووریا جواهری، هاووڵاتیی تۆمەتبار بە "موحاربە"، لە زیندانی کامێرانەوە بۆ زیندانی سنە ڕاگوێزراوە.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە، ١٦ی خەرمانان، ئومید قەدیمی، برای فواد قەدیمی، لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە دیواندەرە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ڕۆژی چوارشەممە، ١٥ی خەرمانان، کۆڵبەرێک بە ناوی "حامید فەرەجپوور"، کوڕی ڕەحمان و خەڵکی گوندی "دەرە زیارەتی خواروو"، سەر بە شاری سەقز، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتدا، بریندار بوو و لە نەخۆشخانەی بانە گیانی لەدەست دا.
تەها ڕەسووڵیان، چالاکی مەدەنیی خەڵکی پیرانشار، لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی مەهاباد، بە سەرۆکایەتیی دادوەر "ئوجاقلوو"، بە ٧ ساڵ و سێ مانگ زیندان، مەحکووم کرا.
سەرەڕای ئەوەیکە ١٥ ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکرانی ماشەڵڵا کەرەمی، باوکی خۆپیشاندەری لەسێدارەدراوی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادیدا تێدەپەڕێ، لەمەڕ چارەنووسی ناوبراو هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە و هەموو ئەندامانی بنەماڵەکەی و خزمەکانی هەڕەشەیان لێ…
بنەماڵەی ئاریان خۆشگوار لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی باسیان لە داخرانی دۆسییەی سکاڵاکەیان دژی هێزە ئینتیزامییەکان و بکەرانی قەتڵی حکوومەتیی کوڕەکەیان کرد و وتیان ئەم دۆسییەیە بە بێ هیچ ئاکامێک و بە بڕیاری دادستانی سنە،…
نازیلا مەعرووفیان، ڕۆژنامەوانی کوردی خەڵکی سەقز و دانیشتووی تاران، کە چوارەمین جارە لە دوای دەسپێکی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، دەسبەسەر دەکرێ، بە نیشانەی ناڕەزایەتیدەبڕین بە دەسبەسەرکرانی خۆی، لە ڕۆژی ٨ی خەرمانانەوە، مانی لە خواردن گرتووە…
لوقمان قادری، زیندانیی سیاسیی کورد لە زیندانی نەغەدە، لەژێر گوشاری توندی ناوەندە ئەمنییەتییەکاندایە. ناوبراو چەندین جار لەلایەن ئیلاعاتی ورمێوە هەڕەشەی کوژران و بێسەروشوێنکرانی لێ کراوە و چەندین جاریش بەرەوڕووی بەڕێوەبردنی تیربارانی ساختە…