سەقز؛ عوسمان ئیسماعیلی، چالاکی کرێکاری بە زیندان مەحکووم کرا
عوسمان ئیسماعیلی، چالاکی کرێکاریی خەڵکی سەقز، لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئەم شارە، بە تۆمەتی "ئەندامەتی لە کۆمەڵە" و "پڕوپاگەندە دژی نیزام"، بە زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.
عوسمان ئیسماعیلی، چالاکی کرێکاریی خەڵکی سەقز، لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئەم شارە، بە تۆمەتی "ئەندامەتی لە کۆمەڵە" و "پڕوپاگەندە دژی نیزام"، بە زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.
ڕۆژی پێنجشەممە، ٢ی خەرمانان، فەرزاد مەحموودپوور، هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ، پاش ١١ مانگ دەسبەسەرکرانی کاتی، بە دانانی بارمتەی ٢ میلیارد تمەنی لە زیندانی ورمێ ئازاد کرا.
دۆسییەی سەید ئەمیرحوسێن مووسەویانزادە، لاوی خەڵکی ئاودانان بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە لە قازانجی گرووپ یان ڕێکخراوە دژبەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و پڕوپاگەندە دژی نیزام"، ڕادەستی لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری ٢ی ئەم شارە کرا.
ڕۆژی پێنجشەممە، ٢ی خەرمانان، عەبدوڵڵا ئەبووبەکری، باوکی زانیار ئەبووبەکری لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد کراوە و بۆ ماوەی چەند کاتژمێر لێپرسینەوەی لێ کراوە.
سەیوان ئیبراهیمی، وانەبێژی زمانی کوردی و ئەندامی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی فەرهەنگی - کۆمەڵایەتیی نۆژین، لەلایەن لقی ١٠٦ی دادگای کەیفەریی سنەوە بە ساڵێک زیندانی تەعزیری، دوورخرانەوە بۆ زیندانی دێزڵاوای کرماشان و لێدانی ٤٠ قامچی مەحکووم کرا.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، یەکی خەرمانان، محەممەدتاهیر حوسێنپوور، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی نەغەدە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ڕۆژی چوارشەممە، یەکی خەرمانان، فاتمە شێخی، هاووڵاتیی خەڵکی ئاودانان، بانگهێشتی لقی ٢ی دادیاریی دادگوستەریی ئەم شارە کرا.
شیوا عامڵیڕاد، مامۆستا و ئەندامی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان - مەریوان بە ١٨ ساڵ پێشینەی مامۆستایەتییەوە، لەلایەن ئیدارەی پەروەردەی مەریوانەوە لە کارەکەی دەر کرا.
ڕۆژی دووشەممە، ٣٠ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەک بە ناوی "محەممەدحەسەن عەبدی"، کوڕی حەسەن، خەڵکی گوندی "دزڵی"، سەر بە شاری مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی سێشەممە، ٣١ی گەلاوێژ، کۆڵبەرێک بە ناوی "ئومید لوتفی"، خەڵکی مەریوان، بە تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری "کێلێ"ی بانە بریندار بوو.