ئاودانان؛ سەجاد مورادی وەندان پاش کاردانەوە بە مەرگی رەئیسی دەسبەسەر کرا
ڕۆژی چوارشەممە ٩ی جۆزەردانی ١٤٠٣، سەجاد مورادی وەندان، هاووڵاتیی خەڵکی ئاودانان و لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی پاش بانگکران بۆ دادگای ئەم شارە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی چوارشەممە ٩ی جۆزەردانی ١٤٠٣، سەجاد مورادی وەندان، هاووڵاتیی خەڵکی ئاودانان و لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی پاش بانگکران بۆ دادگای ئەم شارە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی پێنجشەممە ١٠ی جۆزەردانی ١٤٠٣، یووسف حاجی خۆش، ئەندامی شۆرای ناوەندیی بەرەی یەکگرتووی کورد و خەڵکی گوندی "کۆنەقەڵا" سەر بە شاری شنۆ، بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "محەممەد خوسرەوی" خەڵکی گوندی "باشماخ" سەر بە شاری مەریوان بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران بریندار کرا.
لە سەرەتای ساڵی ١٤٠٣ی هەتاوییەوە سەرجەم ٩٨ کۆڵبەر لە کوردستانی ئێراندا کوژراون و بریندار کراون. لەم نێوانەدا ١٧ کۆڵبەر گیانیان لەدەست داوە و ٦ کەس لەم کۆڵبەرانە تەمەنیان کەمتر لە ١٨ ساڵ بووە.
زیاتر لە ١٠٠ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی خالید مێهماندووست، لاوی کوردی خەڵکی مەهاباد تێدەپەرێ و لەم ماوەیەدا ناوەندە ئەمنییەتییەکان وێڕای هەوڵدان بۆ شاردنەوەی هەواڵی دەسبەسەرکرانی ناوبراو، ئەم لاوەیان لە گرتنگەدا خستووەتە ژێر توندترین ئازار و…
دوابەدوای مەرگی ڕەئیسی و شاندی هاوڕێی لە ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی بانەمەڕی ١٤٠٣دا کە دڵخۆشیی زۆری خەڵكی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و کاردانەوەی بنەماڵە مافخوازەکانی بەدواوە بوو؛ ناوەندە ئەمنییەتییەکان بە دەسبەسەرکردن، بانگکردن و پێوەندیی تلفۆنی،…
ڕۆژی سێشەممە ٨ی جۆزەردانی ١٤٠٣، کۆڵبەرێک بە ناوی "سینا رەسووڵزادە" بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری بانە کوژرا.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "هێمن ئاتەشتەڕ"، خەڵکی گوندی "چواردیوار" سەر بە شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ڕۆژی دووشەممە ٧ی جۆزەردانی ١٤٠٣، حاجی بەرزە، چالاکی مەدەنی و برای باپیر بەرزە، بەندکراوی سیاسیی کورد بە دانانی بارمتەی ٢ میلیارد و ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی نەغەدە ئازاد کرا.
دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "مێهدی وەلیزادە" و "مەسعوود ئەحمەدی" خەڵکی مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.