یەکشەممە، ١ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

کوردستان

کوردستان

بانگهێشتکرانی ١٢ چالاکی سێنفیی مامۆستایان بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە

ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی بانەمەڕی ١٤٠٣، فاتمە زەندکەریمی، عەلی قوڕەیشی، بەهادین مەلەکی، کەماڵ فەکووریان، سەلام شافعی، جەبار پاکزاد، مستەفا سەربازان، ساڵح ساڵحنیا، فەرهاد موالی، ڕەزا شەریفە، پەیمان نوودینییان و موختار ئەسەدی پاش بانگهێشتیان بۆ…

١٣ی گوڵانی ٢٧٢٤
کوردستان

ئەنوەر خزری، زیندانیی عەقیدەتیی کورد بەبێ کۆتا چاوپێکەوتنی لەگەڵ بنەماڵەکەی لە زیندانی قزڵحساری کەرەج لە سێدارە درا

سەرلەبەیانیی چوارشەممە ١٢ی بانەمەڕی ١٤٠٣، حوکمی ئێعدامی ئەنوەر خزری، زیندانیی عەقیدەتیی کوردی خەڵکی مەهاباد، پاش نزیک بە ١٥ ساڵ بەندکران لە زیندانی قزڵحساری کەرەج جێبەجێ کرا.

١٣ی گوڵانی ٢٧٢٤
کوردستان

مەهاباد؛ بەردەوامیی دەسبەسەری و ناڕونیی چارەنووسی دوو هاووڵاتیی کورد

دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "سۆران نەسیری"، کوڕی حەسەن و "قارەمان ڕەسووڵی"، کوڕی یۆسف، خەڵکی شاری گوێکتەپەی مەهاباد، هەروا لە گەرتنگەدان و لە چارەنووسی ناوبراوان زانیارییەکی ورد لە بەردەستدا نییە.

١١ی گوڵانی ٢٧٢٤ مەهاباد
کوردستان

حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەکی خەڵکی سەڵماس لە زیندانی ئەردەبێڵ جێبەجێ کرا

بەیانیی ڕۆژی سێشەممە ١١ی بانەمەڕی ١٤٠٣، حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی "فەرامەرز مورادی"، کوڕی فەتاح و خەڵکی گوندی "هەرکیان" سەر بە ناوچەی شپیرانی سەڵماس، لە زیندانی ناوەندیی ئەردەبێڵ جێبەجێ کرا.

١١ی گوڵانی ٢٧٢٤
کوردستان

برینداربوونی دوو کۆڵبەری مێرمنداڵ بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری نەوسوود

شەوی یەکشەممە ٩ی بانەمەڕی ١٤٠٣، دوو کۆڵبەری تەمەن ١٦ ساڵ بە ناوەکانی "پارسا حسێنی"، خەڵکی گوندی "بلبەزان" و "سەهەند"، خەڵکی گوندی "دەرەبەیان"، سەر بە پاوە، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری بانە بریندار بوون.

١١ی گوڵانی ٢٧٢٤
کوردستان

زیندانی ورمێ؛ لەگەڵ داواکاریی مەرەخەسیی جەلیل مەولوودی پاش یەک ساڵ ناڕوونیی چارەنووسی، بۆ بەشداریکردنی لە ڕێوڕەسمی پرسە و سەرەخۆشیی دایکی دژایەتی کرا

لەگەڵ داواکاریی مەرەخەسیی "جەلیل مەولوودی"، زیندانیی سیاسیی خەڵکی بۆکان و بەندکراو لە زیندانی ورمێ، بۆ بەشداریکردنی لە ڕێوڕەسمی پرسە و سەرەخۆشیی دایکی دژایەتی کرا.

١١ی گوڵانی ٢٧٢٤ زیندانی ورمێ
کوردستان

سنە؛ دەسبەسەرکرانی خالید ئەحمەدی، ئەندامی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە، ١٠ی بانەمەڕی ١٤٠٣، خالید ئەحمەدی، ئەندامی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

١١ی گوڵانی ٢٧٢٤ سنە