یەکشەممە، ١ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

کوردستان

کوردستان

بۆکان؛ هاووڵاتییەکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٠ی بانەمەڕی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "هێمن ئیبراهیم حەمزە" خەڵکی گوندی "قەرەگۆل" سەر بە شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٢١ی گوڵانی ٢٧٢٤ بۆکان
کوردستان

دەسبەسەرکرانی سێ هاووڵاتیی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە بۆکان

سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی بانەمەڕی ١٤٠٣، سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ڕەشید ڕەحیمی"، "شەهرام نانەوا" و " زاهیر (پاشناو ناڕوون)" خەڵکی بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٢١ی گوڵانی ٢٧٢٤
کوردستان

ڕێژەی لەسێدارەدراوانی بەندیخانەی ورمێ بوو بە ٤ کەس

سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٠ی بانەمەڕی ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدرانی بەندکراوێک بە ناوی "تاهیر عەبدولعەلی پوور" کوڕی عەبدولعەلی خەڵکی گوندی "بالانیش" سەر بە شاری ورمێ لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە جێبەجێ کرا.

٢١ی گوڵانی ٢٧٢٤
کوردستان

سەردەشت؛ کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت گیانی لەدەست دا

ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٠ی بانەمەڕی ١٤٠٣، کۆڵبەرێک بە ناوی "سالار ئەحمەدی" تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی "نەڵاس" سەر بە بەشی ڕەبەتی سەردەشت بە تەقەی تیرباری هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری ئەم شارە گیانی لەدەست دا.

٢١ی گوڵانی ٢٧٢٤ سەردەشت
کوردستان

سایین قەڵا؛ دەسبەسەرکرانی چوار هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی بانەمەڕی ١٤٠٣، چوار هاووڵاتی بە ناوەکانی "عوسمان عەباسی"، "ڕەحمان خوسرەوی"، "هێمن عەلیزادە" و " شەهرام سوڵتانی" خەڵکی گوندی حاجیاوا سەر بە شاری سایین قەڵا لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ…

٢١ی گوڵانی ٢٧٢٤ سایین قەڵا
کوردستان

بەندیخانەی ورمێ؛ سزای لەسێدارەدرانی سێ بەندکراو جێبەجێ کرا

سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٠ی بانەمەڕی ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدرانی سێ بەندکراو بە ناوەکانی "عەبدوڵڵا حەسەنزادە" خەڵکی گوندی "یەنگیجە" سەر بە ناوچەی سۆما برادۆستی ورمێ، "حەسەن عەرەبی" خەڵکی گوندی "ئەنبێ" سەر بە ناوچەی تەرگەوەڕی ورمێ و "حەسەن…

٢٠ی گوڵانی ٢٧٢٤ بەندیخانەی ورمێ
کوردستان

مامۆستایەکی ئایینی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە سەردەشت دەسبەسەر کرا

سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ١٨ی بانەمەڕی ١٤٠٣، مامۆستا عەبدوڵڵا بەرزگەر، پێشنوێژی گوندی "کونە مشکه" سەر بە شاری سەردەشت لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٢٠ی گوڵانی ٢٧٢٤
کوردستان

پیرانشار؛ دەسبەسەرکرانی حاجی بەرزە، چالاکی مەدەنی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی بانەمەڕی ١٤٠٣، حاجی بەرزە، چالاکی مەدەنی و برای باپیر بەرزە، بەندکراوی سیاسیی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە پیرانشار دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٢٠ی گوڵانی ٢٧٢٤ پیرانشار
کوردستان

شنۆ؛ دەسبەسەرکرانی سەید ئەیووب مووسەوی، بەندکراوی سیاسیی پێشوو لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە

ڕۆژی سێشەممە ١٨ی بانەمەڕی ١٤٠٣، سەید ئەیووب مووسەوی، بەندکراوی سیاسیی پێشوو، خەڵکی گوندی «میراوێ» سەر بە شاری شنۆ، پاش بانگکران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای ئەم شارە دەسبەسەر کرا.

١٩ی گوڵانی ٢٧٢٤ شنۆ