یەکشەممە، ١ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

کوردستان

کوردستان

ئازادیی کاتی ئەیووب ڕەسووڵزادە، چالاکی بواری ژینگە بە دانانی بارمتەی ٢ میلیارد و ٥٠٠ میلیۆن تمەنی

ڕۆژی یەکشەممە ٦ی جۆزەردانی ١٤٠٣، ئەیووب ڕەسووڵزادە، چالاکی بواری ژینگە و خەڵکی پیرانشار پاش ١٩ ڕۆژ دەسبەسەرکران و لێپرسینەوە بە دانانی بارمتەی ٢ میلیارد و ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی نەغەدە ئازاد کرا.

٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٤
کوردستان

بۆکان؛ دەسبەسەرکرانی ئەشکان ئیسماعیلنژاد بە تۆمەتی "دەربڕینی خۆشحاڵی" پاش مردنی ڕەئیسی

ڕۆژی چوارشەممە، ٢ی جۆزەردانی ١٤٠٣، لاوێکی کوردی خەڵکی گوندی "قاجەری"، سەر بە شاری بۆکان، بە ناوی ئەشکان ئیسماعیلنژاد دوابەدوای "دەربڕینی خۆشحاڵی" پاش مردنی ئیبراهیم ڕەئیسی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

٦ی جۆزەردانی ٢٧٢٤ بۆکان
کوردستان

ئارمان مورادی بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکران، ڕەوانەی بەندیخانەی سنە کرا

ڕۆژی دووشەممە ٣١ی بانەمەڕی ١٤٠٣، ئارمان مورادی، چالاکی مەدەنی و خوێندکاری کارناسی باڵای زانستی سیاسیی زانکۆی ڕازیی کرماشان پاش ئامادەبوون لە لقی جێبەجێکاری سزاکانی دادگای سنە، بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی بۆ بەندیخانەی سنە…

٦ی جۆزەردانی ٢٧٢٤
کوردستان

سنە؛ ژینا مودەڕس گورجی، ڕۆژنامەوان و چالاکی بواری ژنان بە ٢١ ساڵ بەندکران و دوورخرانەوە بۆ بەندیخانەی هەمەدان سزا درا

ژینا مودەڕس گورجی، ڕۆژنامەوان و چالاکی بواری ژنانی خەڵکی سنە، لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی سنەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر "محەممەد کەرەمی" بە تۆمەتەکانی "دروستکردنی دەستە و گرووپی نایاسایی بە مەبەستی ڕووخاندنی نیزام" بە ١٠ ساڵ بەندکران،…

٦ی جۆزەردانی ٢٧٢٤ سنە
کوردستان

مەریوان؛ دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئیبراهیم خیشکار" خەڵکی گوندی "دەل" سەر بە شاری سەوڵاوا و دانیشتووی مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

٦ی جۆزەردانی ٢٧٢٤ مەریوان
کوردستان

لوقمان حاجی‌ خۆش بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

ڕۆژی سێشەممە ١ی جۆزەردانی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "لوقمان حاجی ‌خۆش"، تەمەن ٤٠ ساڵ و خەڵکی گوندی "کۆنە قەڵا" سەر بە شاری شنۆ بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

٣ی جۆزەردانی ٢٧٢٤