یەکشەممە، ١ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

کوردستان

کوردستان

ورمێ؛ دەسبەسەرکرانی یوونس نەبیزادە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی جۆزەردانی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "یوونس نەبیزادە" تەمەن ٣٠ ساڵ و کوڕی عیسا خەڵکی گوندی "دەلو" سەر بە ناوچەی دزەی دۆڵی ورمێ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٢٠ی جۆزەردانی ٢٧٢٤ ورمێ
کوردستان

گوشاری ئەمنییەتی و دۆسییەسازیی نوێ دژی هێمن خاستان لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی

هێمن خاستان، چالاکی مەدەنی و لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، لەکاتێکدا کە پێشتر بە ٧٤ مانگ و ٣ ڕۆژ بەندکران سزا درابوو، دیسانەوە لەلایەن دادگای ئینقلابی سنەوە بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام" و "چالاکی دژی نیزام" و "چالاکی…

١٩ی جۆزەردانی ٢٧٢٤
کوردستان

قووچان؛ ڕەزا بەبرنژاد ٥ ڕۆژ پاش ئازادبوونی کاتی دەسبەسەر کرایەوە

ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی جۆزەردانی ١٤٠٣، ڕەزا بەبرنژاد، برای مێهدی بەبرنژاد لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە قووچان، ٥ ڕۆژ پاش ئازادکرانی کاتیی بە دانانی بارمتە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرایەوە و بۆ بەندیخانەی…

١٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٤ قووچان
کوردستان

سزای لەسێدارەدانی مامۆستا محەممەد خزرنژاد لە دیوانی باڵای وڵات پشتڕاست کرایەوە

سزای لەسێدارەدان و ١٦ ساڵ بەندکرانی مامۆستا محەممەد خزرنژاد، مامۆستای ئایینیی کوردی خەڵکی بۆکان کە لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی ژن، ژیان، ئازادیدا دەسبەسەر کرابوو لەلایەن لقی ٤١ی دیوانی باڵای وڵاتەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر "عەلی ڕازینی" وەک خۆی…

١٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٤
کوردستان

بەندیخانەی نەغەده؛ سێ هاووڵاتیی کورد بە دانانی بارمتە ئازاد کران

ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی جۆزەردانی ١٤٠٣، سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "شوانە خزرنژاد" کوڕی موراد، "ئەحەد خزرنژاد" کوڕی سلێمان و "ئومید خزرنژاد" کوڕی فەتاح خەڵکی گوندی "گردەبن" سەر بە شاری پیرانشار بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی…

١٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٤
کوردستان

بانه؛ کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بەسەختی بریندار کرا

ڕۆژی سێشەممە ١٥ی جۆزەردانی ١٤٠٣، کۆڵبەرێک بە ناوی "پەرویز قادری" تەمەن ٢٩ ساڵ، خەڵکی سەقز و دانیشتووی شاری بانە بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری بانە بەسەختی بریندار کرا.

١٥ی جۆزەردانی ٢٧٢٤ بانه
کوردستان

سەردەشت؛ عادڵ حاجی خەلانی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی جۆزەردانی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عادڵ حاجی خەلانی"، خەڵکی گوندی "سیسێر" سەر بە شاری ڕەبەت لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

١٤ی جۆزەردانی ٢٧٢٤ سەردەشت
کوردستان

ڕاگواستنی کامران شێخە، بەندکراوی عەقیدەتیی مەحکووم بە لەسێدارەدان لە بەندیخانەی قزڵحەسارەوە بۆ بەندیخانەی مەهاباد

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، ڕۆژی شەممە، ١٢ی جۆزەردانی ١٤٠٣، کامران شێخە، بەندکراوی عەقیدەتیی مەحکووم بە سێدارە کە لە ماوەی مانگەکانی ڕابردوودا ٦ بەندکراوی دیکە کە دۆسییەی هاوبەشی لەگەڵیان هەبوو لە سێدارە دران، بە بێ خستنەڕووی هیچ…

١٤ی جۆزەردانی ٢٧٢٤
کوردستان

هاووڵاتییەکی کورد بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری شنۆ بریندار کرا

ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی جۆزەردانی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "محەممەدعەلی شیرۆ" تەمەن ٤٣ ساڵ و کوڕی محەممەدئەمین، خەڵکی گوندی "زمێ" سەر بە شاری شنۆ بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری ئەم شارە بریندار کرا.

١٣ی جۆزەردانی ٢٧٢٤