لاوێكی سەقزی لە پاكستان خۆی تەقاندەوە
لاوێكی تەمەن 18 ساڵی خەڵكی شاری سەقز كە سەر بە گرووپی ئیسلامییە توندئاژۆكان بووە، لە وڵاتی پاكستان خۆی تەقاندۆتەوە.
لاوێكی تەمەن 18 ساڵی خەڵكی شاری سەقز كە سەر بە گرووپی ئیسلامییە توندئاژۆكان بووە، لە وڵاتی پاكستان خۆی تەقاندۆتەوە.
رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان لە بەیاننامەیەكدا داوای لە لێپرسراوانی قەزایی و ئینتزامی كرد كە ویست و داواكارییە مرۆیی و یاساییەكانی هاووڵاتییان ناڕازیی بۆكان لەبەرچاو بگرن.
بە بونەی "روژی جیهانیی ئاو" (ئاوی پاك بۆ جیهانی تەندروست)، ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان و كۆمەڵێك لە لاوان و چالاكانی ژینگە، زبڵ و ئەشغالی ناو شاری مەریوان و دەروروبەری زرێباریان پاك كردەوە.
حوسێن كەمانگەر هاووڵاتیی شاری كامیاران كە نزیك بە 4 مانگ لەمەوبەر لە گوندی"شێروانە"ی سەر بەو شارە لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەكانەوە دەستبەسەر كراوە، هەتا ئێستا چارەنووسی ناڕوونە.
گوردانی سەد و یازدە لە گوندی "شێخسەڵە"ی سەر بە ناوچەی خانەشۆری سەر بە شارستانی سەلاسی باوەجانی بەهۆی بەنزینەوە ئاگری گرت.
شایەتحاڵ و یەكێك لە دانیشتوانی گوندی "گەلێن" لە ناوچەی ژاوەرۆی سنە، ئاشكرای كرد، بەپرسی شۆرای ئەو گوندە بە هاوكاریی چەند كەسێكیتر سەرقاڵی بڵاو كردنەوەی مادە هۆشبەرەكانن.
پاش خۆپیشاندانی هاووڵاتییانی شاری بۆكان دژ بە دیاردەی رفاندن و دەستدرێژی بۆ سەر قوتابیانی قوتابخانەكانی ئەو شارە، باوكی سومیەیە (شەهێن) فەیزوڵڵاپوور لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر كرا.
پاش بانگەوازی كۆمەڵێك لە چالاكانی ژنان لە بۆكان بە نیشانەی ناڕەزایەتی بە رفاندنی قوتابییان، رۆژی هەینی 1ی بانەمەڕی 1391ی هەتاوی لە شاری بۆكان خۆپیشاندانێكی بەرین بەڕێوە چوو و زانیاریی زیاتر خرایە روو.
بە بڕیاری ئیدارەی ئەماكنی گشتیی هێزی ئینتزامیی حكووومەتی ئیسلامیی ئێران زەخت و گوشار بۆ سەر كافی نێتەكانی شاری ورمێ زیادی كردووە و خراونەت ژێر چاودێرییەوە.
ژمارەیەك لە هاووڵاتییانی شاری سنە و ناوەندە مەدەنی و كۆمەڵایەتییەكان بە نیشانەی ناڕەزایەتی بە گەندەڵییەكانی لێپرسراوی شۆرای شاری سنە نامەیەكیان ئاراستەی دەزگای قەزایی حكوومەت كرد.