ھەینی، ٣٠ی گەلاوێژی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

کوردستان

کوردستان

حیزبوڵڵای كرماشان پێش بە دەنگی هونەرمەندانی ناوداری مۆسیقای كوردی دەگرێت

ماڵپەڕی كرماشان پۆست بڵاوی كردەوە، گرووپی بەناو "حیزبوڵڵای كرماشان" لە بەیاننامەیەكدا وێڕای خەوشدار كردنی لایەنی هونەریی و كەسایەتیی حەسەن زیرەك و مەزهەر خالقی، رایگەیاندووە، پێش بە بڵاوبوونەوەی دەنگی ئەو دوو هونەرمەندە دەگرێت.

٢٠ی پووشپەڕی ٢٧١٢
کوردستان

سەد رۆژ لە كوردستان/ 226 ساڵ زیندان و دەستبەسەر كردنی 95 كەس

لە ماوەی سەد رۆژی رابردوودا دەزگای قەزایی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران لە ژێر ناوی " پرسی ئەمنیەتی" 43 هاووڵاتیی كوردی بە 214 ساڵ و 9 مانگ زیندانی تەعزیری و 12 ساڵ زیندانی هەڵپەسێران و لێدانی 74 زەربە شەلاق مەحكووم كردووە.

٢٠ی پووشپەڕی ٢٧١٢
کوردستان

نیگەرانی رێكخراوی بەرگری لە مافی مرۆڤی كوردستان لەمەڕ رەوشی كەبوودوەند

رێكخراوی بەرگریی لە مافی مرۆڤی كوردستان وێڕای دەربڕینی نیگەرانی لەمەڕ بارودۆخی محەممەد سەدیق كەبوودوەند، رەخنەشی لە دەزگای قەزایی و دەسەڵاتدارانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران گرت.

٢٠ی پووشپەڕی ٢٧١٢
کوردستان

دە حاڵەتی ئاگركەوتنەوە لە دارستانەكانی كرماشان/ قەرەبووی خەسارەكان زۆر دەخایەنێ‌

بە وتەی بەرپرسی گشتیی سەرچاوە سروشتتییەكانی پارێزگای كرماشان، لە وەرزی بەهاردا زیاتر لە 10 حاڵەتی ئاگركەوتنەوە لە لێڕەوارەكانی كرماشان روویان داوە كە قەرەبووی زیانەكان زۆر دەخایەنێ.

١٩ی پووشپەڕی ٢٧١٢
کوردستان

كۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی 100 ئەندامی "تەعاوەنیی مسكن"ی كارگەی نەساجی لە سنە

ئەندامێكی لێژنەی بەڕێوەبەریی تەعاوەنیی كرێكارانی "نەساجیی كوردستان" رایگەیاندووە، 100 ئەندامی ئەو تەعاوەنیە لە ناڕزایەتی بە نەدانی مۆڵەتی كردنەوەی خانوو دەستیان داوەتە كۆبوونەوەیەكی ئیعترازی.

١٩ی پووشپەڕی ٢٧١٢
کوردستان

كەبوودوەند نامەیەكی ئاراستەی كوردانی سووریە كرد

ماڵپەڕی رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان بڵاوی كردەوە، محەممەدسدیق كەبوودوەند لە نامەیەكدا داوای لە كوردانی سووریە كردووە كە بە بزووتنەوەی دێمۆكراسیخوازی ئەو وڵاتەوە پەیوەست بن و ویستەكانیان بخەنە بەرباس.

١٩ی پووشپەڕی ٢٧١٢