یەکشەممە، ١ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

کوردستان

کوردستان

شنۆ؛ ئیدریس کارساز بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی گەلاوێژی ١٤٠٣، ئیدریس کارساز، هاووڵاتیی تەمەن ٥٥ ساڵی خەڵکی شنۆ، بە دانانی بارمتەی ٦٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ئەم شارە ئازاد کرا.

٣١ی گەلاوێژی ٢٧٢٤ شنۆ
کوردستان

سنە؛ مەجید کەریمی، چالاکی سێنفیی مامۆستایان لە دادگای پێداچوونەوەدا بێتاوان ناسرا

مەجید کەریمی، چالاکی سێنفیی مامۆستایان و ئەندامی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان_سنە و کەڵاتەرزان لە دادگای پێداچوونەوەی سنەدا بێتاوان ناسرا.

٣٠ی گەلاوێژی ٢٧٢٤ سنە
کوردستان

دەسبەسەرکرانەوەی سەمەد شابۆیی و ڕاگواستنی بۆ بەندیخانەی ورمێ

ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی گەلاوێژی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەمەد شابۆیی" خەڵکی گوندی "شاوانێ" سەر بە شاری شنۆ بانگی دادگای ئینقلابی ورمێ کرا و دیسانەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

٣٠ی گەلاوێژی ٢٧٢٤
کوردستان

عوسمان ئیسماعیلی، چالاکی کرێکاری لە بەندیخانەی سەقزەوە نێردرایە مورەخەسی

ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی گەلاوێژی ١٤٠٣، عوسمان ئیسماعیلی، چالاکی کرێکاری، پاش قەبووڵکردنی لقی ٢ی جێبەجێکاری سزا کەیفەرییەکانی سەقز، بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ دۆسییە پزیشکییەکەی بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ مورەخەسیی پێ درا.

٣٠ی گەلاوێژی ٢٧٢٤
کوردستان

عەبدوڵڵا شەریفزادە، ئەندامی گرووپی شاخەوانیی "هەڵۆ"ی سەقز بە ١٠ مانگ بەندکران سزا درا

عەبدوڵڵا شەریفزادە، ئەندامی گرووپی شاخەوانیی "هەڵۆ"ی سەقز، بە بێ بوونی خۆی لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی سەقزەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر "جەواد مستەفایی" بە ١٠ مانگ بەندکرانی داسەپاو سزا درا.

٢٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٤