یەکشەممە، ١ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

کوردستان

کوردستان

ئەیووب دەماوەندی پاش مانگێک دەسبەسەرکران و لێپرسینەوە لە ئیتلاعاتەوە بۆ بەندیخانەی نەغەدە ڕاگوێزرا

ڕۆژی شەممە ١٠ی خەرمانانی ١٤٠٣، ئەیووب دەماوەندی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی پیرانشار دوای مانگێک دەسبەسەرکران و لێپرسینەوە لە گرتنگەی ئیتلاعاتی ورمێوە بۆ بەندیخانەی نەغەدە ڕاگوێزرا.

١٢ی خەرمانانی ٢٧٢٤
کوردستان

سزای بەندکرانی ئومید ئەحمەدرەش، پاش چەند مانگ دەسبەسەرکران بە بێ مورەخەسی بۆ «رای باز» گۆڕدرا

سزای بەندکرانی ئومید ئەحمەدڕەش، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی پیرانشار کە پێشتر بە ١٠ مانگ بەندکران سزا درابوو، دوای تێپەڕبوونی چەند مانگ، بە «رای باز» گۆڕدرا.

١١ی خەرمانانی ٢٧٢٤
کوردستان

بۆکان؛ دژایەتی لەگەڵ وەرگرتنی مورەخەسیی دەرمانیی حەسەن مەردانی، بەندکراوی سیاسیی کورد

حەسەن مەردانی، بەندکراوی سیاسیی کوردی خەڵکی بۆکان کە لە بەندیخانەی ئەم شارە ماوەی سزاکەی خۆی تێدەپەڕێنێ، سەرەڕای پێویستیی بە پێڕاگەیشتنی پزیشکی لە مافی وەرگرتنی مورەخەسیی دەرمانی بێبەری کراوە.

١١ی خەرمانانی ٢٧٢٤ بۆکان
کوردستان

حەسەن ئەمینی برای محەممەد ئەمینی، لە گیانلەدەستداوانی ناڕەزایەتییەکانی ١٤٠١، بە پێبەندی ئێلێکترۆنیکی لە بەندیخانە ئازاد کرا

ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی خەرمانانی ١٤٠٣، حەسەن ئەمینی، برای محەممەد ئەمینی، لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، بە پێبەندی ئێلێکترۆنیکییەوە لە بەندیخانەی سنە ئازاد کرا.

٩ی خەرمانانی ٢٧٢٤
کوردستان

دەسبەسەرکرانی کورتماوەی مامۆستا عەلی بەهرامی پاش گەڕانەوە لە هەرێمی کوردستانی عێراق

ڕۆژی یەکشەممە ٤ی خەرمانانی ١٤٠٣، مامۆستا عەلی بەهرامی، پێشنوێژی گوندی "نێ" سەر بە شاری مەریوان پاش گەڕانەوە لە هەرێمی کوردستانی عێراق لە سنووری "باشماخ"ی ئەم شارە لەلایەن هێزە لیباس شەخسییەکانەوە دەسبەسەر و پاش چەند کاتژمێر ئازاد کراوە.

٨ی خەرمانانی ٢٧٢٤
کوردستان

دژایەتیی دادستانی پیرانشار لەگەڵ کۆتاییهاتنی ماوەی دوورخرانەوەی سەید محەممەد حوسێنی، بەندکراوی سیاسیی کورد

سەید محەممەد حوسێنی، بەندکراوی سیاسیی کورد، سەرەڕای کۆتاییهاتنی ماوەی دوورخرانەوەکەی بە هۆی دژایەتیی موجتەبا مەحموودی، دادستانی پیرانشار دوور خراوەتەوە.

٧ی خەرمانانی ٢٧٢٤