چالاکێکی دیکەی کرێکاری لە مەهاباد دەستبەسەر کرا
دوابەدوای دەستبەسەر کردنی چەندین چالاکی کرێکاری لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران، ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد چالاکێکی کرێکاریی کوردی خەڵکی ئەو شارەی دەستبەسەر کرد.
دوابەدوای دەستبەسەر کردنی چەندین چالاکی کرێکاری لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران، ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد چالاکێکی کرێکاریی کوردی خەڵکی ئەو شارەی دەستبەسەر کرد.
هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران خاڵی سنووریی باشماخ"یان داخستووە و بەم هۆیەوە دەیان هاووڵاتیی کورد نارەزایەتیی خۆیان دەربڕیوە.
زۆربەی کارخانە و کەرتەکانی بەرهەمهێنان لە پارێزگای کوردستان بەهۆی کەمیی بۆدجە، و نەبوونی سەرمایە لە کەرتی تایبەت و هەڵاوسانی ئابوورییەوە داخراون.
بە هۆی جێبەجێ نەکرانی بەڵێنییەکانی دەوڵەت لەمەڕ چارەسەریی کێشەی بێکاری لە پارێزگای کرماشان، نرخی بیکاری لەو پارێزگایە رۆژ لە دوای رۆژ روو لە زیاد بوون دەکا و ئەو رێژەیەش لە ئامارە بڵاو کراوەکانی دەولەت زۆر زیاترە.
ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی کرماشان لە بەخشنامەیەکدا، ئاخاوتن بە زمانی کوردی لە سەرجەم قوتابخانە و پۆلەکانی خوێندنی ئەو پاریزگایەی قەدەغە راگەیاند.
بیست و سێیەمین پیشانگای تایبەتیی لە بەرهەمەکانی ماشەڵڵا محەمەدی هونەرمەندی خەڵکی سنە لە هۆڵی رۆشنبیریی ناوەندی ئەندێشە لە شاری سلێمانی کرایەوە.
نوێنەری خەڵکی سەردەشت و پیرانشار بە نووسراوە هۆشداری دایە وەزیری ناوخۆ و خوازیاری سزا دانی بەڕیوەبەران و بکەرانی تەقە کردن لە کۆڵبەرانی سەر سنوور بوو.
لە ماوەی ئەمساڵدا زیاتر لە ٤٢٠ دۆسیە لەلایەن ناوەندی تەعزیراتی حکوومەتی ئیسلامییەوە لەمەڕ سەرپیچی بەشی دەوا و دەرمانی پارێزگای کرماشانەوە پێکهاتووە.
هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە نزیک گوندی سەرشیوی سەردەشت تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئەنجامدا یەکێک لەو کۆڵبەرانە بە توندی بریندار بووە.
ئیسماعیل خەزایی وەرزشوانی کورد، بە لێدانی ١٨ هەزار دەمبڵ بە دەست، لەماوەی ٣ کاتژمێر و ٢٠ خولەکدا رێکۆردی لە ئاستی جیهاندا شکاندووە و بۆ تۆمار کردنی ئەو رێکۆردە لە کتێبی "رێکۆردەکانی گینس" داوای پشتگیری مادیی بەرپرسانی حکوومەتی هەرێمی…