یەکشەممە، ١ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

کوردستان

کوردستان

ڕەچاونەکردنی یاسای جیانەکردنەوەی تاوانەکان؛ ڕاگرتنی پەرهام پەروەری لە بەندی بەندکراوانی تۆمەتبار بە تاوانەکانی ماددەی هۆشبەر و کوشتن

پەرهام پەروەری، لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی کە لە بەندیخانەی ئێرانشار ماوەی سزاکەی خۆی تێدەپەڕێنێت، بە پێچەوانەی یاسای جیاکردنەوەی سزاکان لە بەندی تۆمەتباران بە تاوانەکانی ماددەی هۆشبەر و کوشتن ڕاگیراوە.

١٩ی ڕەزبەری ٢٧٢٤
کوردستان

ئەشکان یاری، بەندکراوی کورد لە بەندیخانەی هەمەدان لە سێدارە درا

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، ڕۆژی شەممە ١٤ی ڕەزبەری ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێکی کورد بە ناوی "ئەشکان یاری" خەڵکی کرماشان لە بەندیخانەی ناوەندیی هەمەدان جێبەجێ کرا.

١٨ی ڕەزبەری ٢٧٢٤
کوردستان

کوژران و برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە سنووری پیرانشار

ڕۆژی دووشەممە ١٦ی ڕەزبەری ١٤٠٣، کۆڵبەرێک بە ناوی "حوسێن کەماڵییان" خەڵکی پیرانشار بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت گیانی لەدەست دا و کۆڵبەرێکی دیکە بە تەقەی ئەم هێزانە بریندار بوو.

١٧ی ڕەزبەری ٢٧٢٤
کوردستان

ڕاگواستنی عادڵ کاکە بۆ بەندیخانەی مەهاباد

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، لاوێکی کورد بە ناوی "عادڵ کاکە" تەمەن ٢٣ ساڵ و کوڕی جەماڵ، خەڵکی گوندی "دۆستاڵی" سەر بە شاری مەهاباد پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێوە بۆ بەندیخانەی مەهاباد ڕاگوێزرا.

١٥ی ڕەزبەری ٢٧٢٤