رۆژنامەنووسێکی کورد کتێبێکی دیکەی وەرگێـڕایە سەر زمانی کوردی
کتێبی "روانینێک لە ناوەوە بۆ بزووتنەوەی چەپی ئێــران" لەلایەن "شۆرش گوڵکار"، وەرگێر و رۆژنامەنووسی کوردی خەڵکی شاری سنە، وەرگێڕدرایە سەر زمانی کوردی و چاپ و بڵاو کرایەوە.
کتێبی "روانینێک لە ناوەوە بۆ بزووتنەوەی چەپی ئێــران" لەلایەن "شۆرش گوڵکار"، وەرگێر و رۆژنامەنووسی کوردی خەڵکی شاری سنە، وەرگێڕدرایە سەر زمانی کوردی و چاپ و بڵاو کرایەوە.
هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بەشیکی دیکە لە دارستان و لەوەڕگەکانی ناوچەی "مەریوان"یان لە ئاگردا سووتاند.
تیمێکی شاخەوانیی پێکهاتوو لە شاخەوانانی کوردی خەڵکی ئوستانەکانی خۆراسان و کرماشان بەرزترین چیای ئێرانیان بڕی.
لە دوو رووداوی جیاواز و لە ئەنجامی تەقەی کەسانی نەناسراودا لە ناوچەی سەردەشت، ٦ ئەندامی سپای پاسداران کوژراون و بریندار بوون.
لە ماوەی رۆژانی رابردوودا چالاکێکی خوێندکاریی خەڵکی کرماشان و هەروەها هاوسەری یەکێک چالاکانی ژن لە شاری سنە بەهۆی فشاری دەزگای قەزایی و هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە روویان لەدەرەوەی وڵات کرد.
کرێکارێکی دیکەی خەڵکی کوردستانی رۆژهەڵات لە کاتی کار کردنداو بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لەدەست دا.
لاوێکی خەڵکی ناوچەی سەقز بەهۆی کەوتنە نێو ئاوی چۆمی "ئایەنان" و شارەزا نەبوون بە مەلە کردن، گیانی لەدەست دا.
لە رۆژانی رابردوودا کۆکردنەوەی ماهوارە لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری سنە بووە هۆی گیان لەدەست دانی ژنێکی کوردی خەڵکی ئەو شارە.
کۆنگرەی نەتەوەیی کورد بە بەشداریی ٩٠٠ کەسایەتیی سیاسی، فەرهەنگی و میوانانی بیانی لە کۆتایی مانگی خەرمانانی ئەمساڵدا لە شاری هەولێر بەڕێوە دەچێت.
هێزە ئینزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران هاووڵاتیییەکی خەڵکی "پیرانشار"یان بەگومانی هەڵگرتنی کەلوپەلی قاچاخ دایە بەر دەستڕێژی گولـلە و بە توندی بریندار بوو.