ھەینی، ١٧ی ڕەزبەری ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

کوردستان

کوردستان

جێبەجێکرانی سزای لەسێدارەدرانی سەجاد عەزیزی و ئیبراهیم وەلیزادە لە بەندیخانەی میاندواو

سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی سەرماوەزی ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدرانی دوو بەندکراو بە ناوەکانی "سەجاد عەزیزی" و "ئیبراهیم وەلیزادە" خەڵکی میاندواو، لە بەندیخانەی ئەم شارە جێبەجێ کرا.

٢٥ی سەرماوەزی ٢٧٢٤
کوردستان

مەسعەب سەبزەواری، کۆڵبەری بریندار بە هۆی سەختیی برینەکانییەوە گیانی لەدەست دا

ڕۆژی هەینی ٢٣ی سەرماوەزی ١٤٠٣، مەسعەب سەبزەواری، کۆڵبەری برینداری خەڵکی گوندی "قشلاق" سەر بە بەشی شاهۆی شاری ڕوانسەر لە پاریزگای کرماشان، بە هۆی سەختیی برینەکانییەوە گیانی لەدەست دا.

٢٤ی سەرماوەزی ٢٧٢٤
کوردستان

دیاکۆ عەزیزی بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی شنۆ کرا

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی سەرماوەزی ١٤٠٣، هاووڵاتییەک بە ناوی "دیاکۆ عەزیزی" خەڵکی گوندی "باب خاڵاوێ" سەر بە شاری شنۆ، بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی خۆی بە بەندیخانەی ئەم شارە ناساند.

٢٤ی سەرماوەزی ٢٧٢٤
کوردستان

کرماشان؛ بەهمەن نادری بە بەندکران و پێبژاردنی سزای نەختی سزا درا

بەهمەن نادری، هاووڵاتیی خەڵکی کرماشان لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئەم شارەوە بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام" بە یەک ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو و پێبژاردنی ١٠ میلیۆن تمەن سزای نەختی سزا دراوە.

٢٢ی سەرماوەزی ٢٧٢٤ کرماشان
کوردستان

سنە؛ لەیلا سەلیمی بە دوو مانگ دوورخرانەوە لە کارەکەی سزا درا

سزای دەرکرانی لەیلا سەلیمی، مامۆستای وانەی پەروەرشی و چالاکی سێنفیی مامۆستایان لەلایەن لێژنەی پێداچوونەوەی سەرپێچییە ئیدارییەکانی وەزارەتی پەروەردەوە بە دوو مانگ دوورخرانەوە لە کار گۆڕدرا.

٢١ی سەرماوەزی ٢٧٢٤ سنە