رەزا شەریفی بانگهێشتی بەشی ئیجرای ئەحکامی دادگای بۆکان کرا
دادگای گشتیی شاری بۆکان بەربەستی بۆ هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ئەو شارەی سەبارەت بە چالاکیی سیاسی و هەروەها پەیوەندی گرتن لەگەڵ میدیاکانی دەرەوە، دروست کرد.
دادگای گشتیی شاری بۆکان بەربەستی بۆ هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ئەو شارەی سەبارەت بە چالاکیی سیاسی و هەروەها پەیوەندی گرتن لەگەڵ میدیاکانی دەرەوە، دروست کرد.
رۆژی رابردوو دوابەدوای دەستبەسەر کرانی زیاتر لە ٨٠ کەس لە پەیڕەوانی ئایینی یارسان لە تاران، چەند کەس لە چالاکانی یارسانی بە نوێنەرایەتیی هاووڵاتییانی یارسانی چاویان بە سەرۆکی مەجلیسی ئێران کەوت.
شەپۆلێکی نوێی کۆکردنەوەی ماهوارە لە شاری شنۆ دەستی پێکردووە و رێژەیەکی بەرچاو لە ماهوارەی دانیشتوانی ئەو شارە بەدەستی هێزە ئینتزامییەکان زەوت کرا.
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا بۆ زیاتر زەق کردنەوەی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ دەرهەق بە هاووڵاتییانی کورد لەناوچە کوردییەکانی ئێران حەفتانە راپۆرتێک لەژێر ناوی "روانگەی حەفتە"دا بڵاو دەکاتەوە.
چالاکانی مەدەنی، خوێندکاران و ئەنجومەنی ژنانی مەریوان سەبارەت بە مەرگی گوماناویی کچە خوێندکاری کورد "سەحەر چوینی" لە زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی هەمەدان، بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە.
کارخانەی پێترۆشیمیی مەهاباد کە بە مەودای ١٥ کیلۆمیتر دوور لەو شارە دروست دەکرێت، هەڕەشە و مەترسیی بۆ سەر ژینگە و گیانی هاووڵاتییان پێک دێنیت.
حەفتەی چوارەمی مانگی رەزبەری ١٣٩٢ی هەتاوی
سەربازێکی کوردی خەڵکی شاری سنە لە پادگانی نیزامیی کرماشان، بە زەبری چەک هەوڵی خۆکوژی دا و لە ئەنجامدا بووە هۆی گیان لەدەست دانی.
نابەرپرسیارەتی و بەرتیل خۆری لە بازاڕچەی سنووریی کرماشان، کاسبکاران و بازرگانە کوردەکانی بەرەوڕووی گرفت کردووەتەوە.
هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری کرماشان بە هۆی کێشەی خێزانییەوە لەماڵەکەی خۆیدا کۆتایی بەژیانی خۆی هێنـــا.