بەرموور، راپۆرتی حەفتانەی ئاژانسی کوردپا سەبارەت بە پرسی ژنان
حەفتەی یەکەمی مانگی خەزەڵوەری ١٣٩٢ی هەتاوی
حەفتەی یەکەمی مانگی خەزەڵوەری ١٣٩٢ی هەتاوی
رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی کە سەر بە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانە، داوای لەلێپرسراونی حکوومەتی ئێران کردووە، مەسعوود و خوسرەو کوردپوور لەتۆمەتەکانیان تەبرەئە بکەن.
حەبیبوڵڵا گوڵپەری پوور زیندانیی سیاسیی کورد پاش چوار ساڵ راگیران لە زیندان، سەرئەنجام لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لە سیدارە درا.
لە ئەنجامی پێکدادانێکی چەکداری لە ناوچەی بانە، ٤ کەس بە دەستی هێزە چەکدارەکانی سپای پاسداران کوژراو و بریندار بوون.
کۆڵبەرێکی خەڵکی ناوچەی ورمێلەخاڵە سنوورییەکانی ئێران و تورکیە کەوتۆتە سەر مین و بەو هۆیەوە لاقێکی لەدەست داوە.
سەرەڕای ئاستەنگی ئیدراەی فەرهەنگ و ئیرشادی کرماشان، رێوڕەسمێک بۆ یادی "مەجید مەحەممەدی" شاعیری ناسراوی کورد، لە چیای بێستوون بەڕێوەچوو.
لەمانگی رەزبەری ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوییدا ٧ کرێکاری ناوچە کوردنشینەکانی ئێران بە هۆی روودای کار و رووداوەکانی دیکە بوونەتە قوربانی و لەکۆی ئەو رێژەیە ٦ کەسیان گیانیان لەدەست داوە و کەسێکی دیکەش بریندار بووە.
فەرماندەی قەرارگای کازمیی حکوومەتی ئێرانو هێزەکانی پاراستنی سنووری هەرێمی کوردستان ( حەرەس حدوود)، چاوپێکەوتن و دانیشتنیان کردووە.
هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری کرماشان، بە هۆی تەقینەوەی مین لاقێکی خۆی لە دەست دا.
دادگای ئینقلابی شاری مەهاباد حوکمی ١٠ ساڵ زیندانیی تەعزیری بۆ دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی ئەو شارە بڕییەوە.